ئێران و دانوستانه‌كان: ئاماژە دژ به یه‌كه‌كانی نێوان قالیباف و عێراقچی
وێستگەنیوز-
له تارانه‌وه، سه‌باره‌ت به دانوستانه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی
گرژییه‌كان، له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی دژبه‌یه‌ك ده‌رده‌چن،
ئه‌مه‌ش نیشانده‌ری جۆرێك له سه‌رلێشێوانه له دیمه‌نی سیاسیی ئێران‌دا.
هه‌ر كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ڕۆژی دووشه‌ممه
ڕایگه‌یاند گفتوگۆكان، له‌گه‌ڵ ئێران "زۆر به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن" و په‌رده‌ی
لەسەر په‌یوه‌ندیی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران لادا و بووه هۆی
دواخستنی هێرشه‌كان بۆ سەر دامه‌زراوه‌كانی وزه، تاران ده‌ستبه‌جێ هه‌ر جۆره
دانوستانێكی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ره‌تكرده‌وه
قالیباف و نه‌فیكردنی دانوستان
نیوه‌ڕۆی دوێنێ دوو شه‌ممه، 23ی ئازاری 2026، ناوی محه‌مه‌د
باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران (تەمەن 64 ساڵ)، وه‌ك ئه‌گه‌ری هاوبه‌ش
له‌و دانوستانانه‌دا هێنرا، به‌ڵام ئه‌ویش لای خۆیه‌وه ده‌ستبه‌جێ هه‌واڵه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه
و ڕایگه‌یاند له هیچ دانوستانێكدا تێوه‌نه‌گلاوه.
هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه
به‌ڵام عه‌باس عیراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ سێ
شه‌ممه، 24ی ئازاری 2026، جه‌ختی كرده‌وه‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی لەلایەن هاوتا میسرییه‌كه‌ی، به‌در عه‌بدولعا‌تی
پێگه‌یشتووه و تێیدا جه‌خت له "پێویستیی به‌رده‌وامبوونی ڕاوێژ‌كردنه‌كان"
كراوه‌ته‌وه.
ڕۆڵی میسر و نێوه‌ندگیرییه‌كان
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر ڕایگه‌یاند عه‌بدولعا‌تی زنجیره‌یه‌ك په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ
هاوتا عه‌ره‌بی و ئه‌وروپییه‌كانی و هه‌روه‌ها ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا
بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجامداوه. ئه‌م په‌یوه‌ندییانه له چوارچێوەی ئه‌م
خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا بوون:
• ڕێگری
له ئاڵۆزی: هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی گرژییه سه‌ربازییه‌كان كه ڕه‌نگه ناوچه‌كه
بەرەو "پشێوییه‌كی گشتگیر" و بێ ئه‌نجام ببات.
• ئه‌گه‌ری
دانوستانه‌كان : تاوتوێكردنی "ئه‌گه‌ری دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا، له‌ژێر ڕۆشنایی ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ی
تره‌مپدا.
• بژارده‌ی
دیپلۆماسی: میسر جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ڕێگه‌ی
دیپلۆماسی و زمانی گفتوگۆ، ته‌نها رێگای چاره‌سه‌ره، بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه
و دووركه‌وتنه‌وه له فراوانبوونی جه‌نگ.
PM:12:23:24/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 92
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت