رابه‌ره ونبووه‌كه
وێستگەنیوز-
نه‌ورۆز سه‌رله‌نوێ
مشت‌ومڕ ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی موجته‌با خامنه‌یی دێنێته‌وه ئارا
دەزگا هەواڵگرییەکانی
خۆرئاوا، بە پلەی یەکەم ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئەمریکا و ئیسرائیل، لە کاتی ئاهەنگەکانی
نەورۆزدا، بە وردی چاودێری جموجوڵی سەرکردایەتی ئێرانیان كردووه، بە هیوای دەرکەوتنی
موجتەبا خامنەیی، ڕابەری نوێی ئێران، له وتاری پێشوازیكردنی له هاتنی ساڵی نوێ،
هاوشێوەی ئەو وتارانەی باوکی پێشکەشی ده‌كرد.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌ی
ئاكسیۆس، ئاماده‌نه‌بوونی تەواوەتی موجتەبا خامنەیی له‌و بۆنه‌یه‌دا و ته‌نانه‌ت
ده‌رنه‌كردنی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ ئه‌و بۆنه‌یه، وایكردووه ناڕوونی دۆخی
ته‌ندروستی و شوێنی مانه‌وه‌ی، تابێت قووڵتر و ئاڵۆزتر ببێته‌وه. ئه‌مه جگه له
توانای موجته‌با بۆ بەڕێوەبردنی وڵاتەکەی، له سایه‌ی هه‌ڵكشانی زیاتری پەرەسەندنی
گرژییە سەربازییەکان.
هەرچەندە دیارنه‌مان و
ئاماده‌نه‌بوونی كوڕه‌كه‌ی خامنه‌یی، به ته‌واوه‌تی جێگای سه‌رسوڕمان نییه.
چونكه دوای كوشتنی باوكی، ناوی ئه‌و له‌و لیسته‌دایه كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه
كراونه‌ته ئامانج.
بەڵام به‌رده‌وامبوونی
بێده‌نگی موجته‌با بۆ ماوه‌ی زیاد له سێ هه‌فته، ته‌نانه‌ت به بێ ده‌ركه‌وتنێكی
تۆماركراویش، پرسیاری جدیی وروژاندووه.
پیت هێگسێت وەزیری بەرگری
ئەمریکا، پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو، لەو بۆردومانه‌ی یه‌كه‌م رۆژی شه‌ڕه‌كه كه
بووە هۆی کوژرانی عەلی خامنەیی باوکی، ئەگەری زۆرە موجتەبا بە سەختی بریندار بووبێت.
بە پێی هەڵسەنگاندنی هەواڵگری
ئەمریکا و ئیسرائیل، موجتەبا خامنەیی هێشتا لە ژیاندا ماوە، به پشتبه‌ستن به‌و هه‌وڵه
سه‌رنه‌كه‌وتووانه‌ی به‌رپرسانی ئێران كه ده‌یانه‌وێت راسته‌وخۆ موجته‌با ببینن و
له‌گه‌ڵی كۆببنه‌وه. به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌و به‌هۆكاری ئه‌منی ره‌تیكردبێته‌وه.
ئەم ئاڵۆزییه، له نێو
بازنه‌ی بڕیاردان له واشنتۆن، بووەتە ته‌وه‌ره‌یه‌كی سه‌ره‌كی گفتوگۆكان و تیمی
ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ دیاریکردنی ئەوەی کێ
به راستی دەستەڵاتی تارانی بەدەستەوەیە.
ئاکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی
باڵای ئیسرائیلەوە ڕایگەیاندووە "هیچ بەڵگەیەک نییه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی موجته‌با
خامنه‌ییه، فەرمانه‌كان دەرده‌كات".
ئه‌مه لە کاتێکدایه
بەرپرسێکی ئەمریکی دۆخەکەی بە "زۆر سەیر" وەسف کردووە، ئه‌و به‌رپرسه
ئه‌مریكییه ئاماژەی بۆ ئه‌وه كردووه، سەرەڕای ئەوەی موجته‌با له ژیاندا ماوه،
كه‌چی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بیسه‌لمێنێت موجته‌با موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كات.
موجتەبا خامنەیی لە ٩ی
ئازار، بە پشتیوانیی لایەنە توندڕەوەکان، لە هەوڵێکدا بۆ دەستەبەرکردنی گواستنەوەی
دەسەڵات بە شێوەیەکی ڕێکوپێک، وەک ڕابەری باڵا دەستنیشانکرا.
بەڵام چه‌ند رۆژێك دوای
ئه‌وه‌ی وه‌ك رابه‌ری باڵای ئێران هه‌ڵبژێردرا، دەرکەوتنی موجته‌با لەبەردەم خەڵکدا،
كورت بووه‌ته‌وه بۆ لێدوانی نووسراو کە لە ڕێگەی تێلێگرامەوە بڵاوده‌كرێته‌وه. ئەمەش
بووەتە هۆی ئەوەی قسە و باسەکان، لەسەر تەندروستییەکەی زیاتر بێت.
لە نێو ئەم چوارچێوه
ئاڵۆز و نادیاره‌دا، راپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان، ئاماژە بەوە دەکەن عەلی لاریجانی،
پێش ئه‌وه‌ی به‌م دواییانه تیرۆر بكرێت، رۆڵی سەرکردە فیعلییه‌كه‌ی ده‌گێڕا. به‌ڵام
تیرۆركردنی بۆشایی دەسەڵاتی زیاتر قووڵ کردووەتەوە.
سەرچاوە ئیسرائیلییەکان
پێیان وایە، ئێستا سوپای پاسداران، بە شێوەیەکی كرده‌یی وڵات بەڕێوەدەبات و کاریگەرییە
بەرفراوانەکانی لە بواری ئەمنی و سیاسی و ئابووریدا بەکاردەهێنێت.
هەروەها ڕاپۆرتەکان
ئاماژە بەوە دەکەن بەرپرسانی باڵای ئێران، خۆیان لە دەرکەوتنی گشتی و پەیوەندی دیجیتاڵی
بەدوور دەگرن، لە ترسی ئەوەی نه‌كرێنه ئامانج، لە نێو شوێنە پارێزراوەکاندا دەجوڵێن.
لەم چوارچێوەیەدا، بەرپرسێکی
ئەمریکی ئاماژەی بەوەدا نەبوونی وتارێکی تەلەفزیۆنی لەلایەن ڕابەری باڵای نوێی ئێرانه‌وە،
بەتایبەتی لە بۆنەیەکی نەریتی وەک نەورۆزدا "ئاماژه‌یه‌كی زۆر نیگەرانکەرە".
لەبەرامبەردا، سه‌ره‌ڕای
بوونی هه‌ڕه‌شه‌كان، كه‌چی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا
دەرکەوت، ئەمەش وایكرد قسه و باس و پرسیاری زیاتر ده‌رباره‌ی موجته‌با بێته‌ئاراوه.
PM:12:17:22/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت