ئه‌لحه‌میداوی پیاوە ئاڵۆزه‌كه‌ی ئێران لە عێراق كێیه؟
وێستگەنیوز-
سەبارەت بە چارەنووسی ئەبو حسێن ئەلحەمیداوی، فەرماندەی كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵڵای عێراق، هه‌واڵ و ڕاپۆرتی دژ بەیەک بڵاوده‌كرێته‌وه. هەندێک لە هەواڵەکان، باس لەوە دەکەن ناوبراو له‌و هێرشە ئاسمانییه‌دا کوژراوە کە بەرەبەیانی رۆژی شەممە، له گه‌ڕه‌كی كه‌راده، ماڵێکی سەر بە گروپەکەی کرده ئامانج.
هەندێک هه‌واڵ و راپۆرتی دیكه، باس لەوە دەکەن ئه‌لحه‌میداوی له‌و هێرشه‌دا ڕزگاری بووە. ئه‌مه پێش ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوببێته‌وه و تێیدا كه‌سێك ده‌رده‌كه‌وێت، گوایه ئه‌و كه‌سه ئه‌لحه‌میداویه و سەری بریندار بووە.
ئەم پیاوە کێیە کە ساڵانێکە بە "پیاوە ئاڵۆزه‌كه‌ی ئێران لە عێراق" دادەنرێت؟
سەرەڕای کاریگەریی كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵای عێراقی کە لەلایەن جێگری پێشووی سەرۆکی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی ئەبو مەهدی موهەندیس دامه‌زرا و موهه‌ندیس لە ساڵی ٢٠٢١، لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا، لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کوژرا.
هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای ئەو ڕۆڵە سەربازییەی ئه‌و حیزبه دەیگێڕێت، جا چ لە پێکهێنانی بڕبڕەی پشتی باڵەکانی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی، یان ئه‌و هێرشانەی دەیکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە عێراق.
كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سەرکردە دیارەکانی ئەم گروپە، به‌رده‌وام به شورایه‌كی گه‌وره له ئاڵۆزی و نهێنی ده‌وره دراون، چونكه حیزب رێوشوێنێكی ئه‌منی زۆر تووندی به‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانیدا سه‌پاندووه و وایكردووه له راگه‌یاندن و میدیاكاندا ده‌رنه‌كه‌ون.
پیاوه ئاڵۆزه‌كه‌ی ئێران
ناوی ته‌واوه‌تی ئەحمەد موحسین فەرەج ئەلحه‌مەیداویه، ناسراو بە "ئەبو حسێن ئەلحه‌مەیداوی"، ناوی ئه‌م سه‌ركردیه‌یه‌ی حزبوڵڵا، پەیوەست بووە بە چەندین ڕووداو كه له‌م ساڵانه‌ی كۆتایدا له عێراق روویانداوه.
بەڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، زۆربەی زانیارییە بەردەستەکان، ناتوانن بە شێوەیەکی یەکلایکەرەوە، سروشتی ڕاستەقینەی ئەم كه‌سایه‌تییه ئاشکرا بکەن. جگە لە بوونی وێنەی باوکی موحسین ئەلحه‌مەیداوی، وێنه‌ی کوڕەکەی ساڵانێکە لە میدیاکاندا ده‌رنه‌كه‌وتووه و نه‌بینراوه.
بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، ئەلحه‌مەیداوی، ساڵی ١٩٧١ لە بەغداد لەدایک بووە و بنەماڵەکەی خەڵکی پارێزگای میسانه. پێده‌چێت ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه، لە نێوان ساڵانی ١٩٥٠ یان ١٩٦٠، پارێزگای میسانیان به‌جێهێشتووه و
گواستوویانه‌ته‌وه بۆ بەغداد.
هه ندێک له راپۆرته‌كان و شیكردنه‌وه‌كان، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ناوبراو سه‌ر به خێزانێكه كه له ناو كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵڵای عێراق، ده‌سه‌ڵات و پێگه‌یه‌كی فراوانیان هه‌یه.
له‌م باره‌یه‌وه، باس له‌وه ده‌كرێت کوڕەکەی "زەید ئەلحەمیداوی"، پێدەچێت خاوەنی ئەکاونتی "ئەبو عەلی ئەلعەسکەری" بێت، ئه‌م ئه‌كاونته له سه‌كۆی ئێكس، به‌یاننامه‌كانی گروپه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه و براکانی دیكه‌ی بەرپرسی باڵای ناو کوتلە چەکدارەکەی حیزبوڵڵای عێراقن.
سەرچاوە نزیکەکان له حه‌شدی شه‌عبی دەڵێن، "ئەلحەمیداوی له رووی ئه‌منییه‌وه، زۆر هه‌ستیاره و به باشی ئاگای له‌خۆیه‌تی. مۆبایل و ئامێری ئه‌لیكترۆنی به‌كارناهێنێت، مه‌گه‌ر له رێگه‌ی یاریدەدەره متمانەپێکراوەكانییه‌وه نه‌بێت، زۆرجار كه‌س ئاگای له جووڵه‌كانی نییه، ته‌نها بازنه‌یه‌كی زۆر ته‌سكی ده‌وروبه‌ری نه‌بێت".
سەرەڕای هه‌مو ئه‌و نهێنییانه‌ی ده‌وری ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌یان داوه. به‌ڵام وه‌ك "پیاوە ئاڵۆز و نهێنییەکەی ئێران لە عێراق" وەسف دەکرێت. ئه‌و كرده‌وه سه‌ربازیانه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئه‌نجامیان ده‌دات، وایكردووه یه‌كێك بێت له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مریكا كردوویه‌تییه ئامانج.
له‌م باره‌یه‌وه، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە مانگی شوباتی ٢٠٢٠دا، ناوی وه‌ك "تیرۆریستێکی جیهانی" ناساند، ئەمە بەهۆی ئه‌و ڕۆڵه سه‌ره‌كییه‌یه‌وه بوو كه سه‌ركردایه‌تی كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵلای ده‌كرد و خودی گروپی حیزبوڵڵای عێراق، له ساڵی ٢٠٠٩ له لایه‌ن واشنتۆنه‌وه، وه‌ك ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێنکراوه.
میلیشیای کەتایبی حیزبوڵڵا و سەرکردەکەی حەمیداوی، لە ساڵی ٢٠١٩، لەلایەن گروپی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانەوە، به‌وه تۆمەتبار کران كه ده‌ستیان له کوشتن و تیرۆرکردنی چەند چالاکوانێکدا هه‌یه.
پێدەچێت ئەم میلیشیایە، بە شێوەیەکی بەرفراوان، بەرپرسیار بێت له‌و هێرشه زۆرانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و ناوچە و بنکەکانی دیکە کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیرکراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، بەشێک لە لایه‌نه شیعەکان، بە بەهێزترین گروپی چەکداری عێراقی دەزانن کە دڵسۆزن بۆ ئێران و پابەندە بە ڕێنماییەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە.
لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، گەنجینەی ئەمریکا سزای زیاتری سەپاند به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك فه‌رمانده‌ی گروپه عێراقییه‌كان و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه سزاكانی سه‌ر ئه‌لحه‌میداوی، به سیفه‌تی به‌رپرسی باڵای كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵڵا، به‌رده‌وام ده‌بێت.
هەمان کار لە مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی ٢٠٢٤ دووبارە کرایەوە، ئەندامانی دیكه‌ی حیزبوڵڵا كرانه ئامانج، لەوانە براکەی عەوقاد ئەلحەمیداوی، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە پێشکەشکردنی پاڵپشتی لۆجستی و ئاسانکاری بۆ چالاکییە دارایی و ئۆپەراسیۆنییەکانی گروپەکە.
PM:12:11:15/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت