كۆشك و هه‌ژماری بانكی و "ئیمپراتۆریه‌تێكی نهێنی" رابه‌ری نوێی ئێران
وێستگەنیوز-
لە پشت شورا بەرزەکان و دەرگا ڕه‌ش و داخراوه‌كانه‌وه، کۆمەڵێک کۆشکی نیچمه به تاڵ، لە باکووری لەندەن دەردەکەون و سیما و ڕووخسارێکی قه‌شه‌نگ به‌و شه‌قامه ده‌به‌خشن.
بەڵام لە پشت ئەو سیما و ڕووخسارە قه‌شه‌نگه‌ی شەقامی"بیشۆپس ئەڤینیو"، تۆڕێکی به‌رفراوان لە تارانه‌وه بۆ فرانکفۆرت درێژده‌بێته‌وه، بە تێپەڕین به سویسرا، تۆڕێك به ناوی جیاواز بۆ زنجیره‌یه‌ك لە کۆمپانیای وه‌همی كه هیچ بوونێكی یاساییان نییه.
له پشت ئه‌و ناونیشانه ساخته‌یه‌وه، خاوه‌نی ئه‌و موڵك و ڤێلا و شوقه و خانوونهره گرانبه‌هایانه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پیاوێکی ئایینی ئێرانی، پیاوێك ساڵانێكی زۆره له سێبه‌ردا بووه، ئه‌مه پێش ئه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و ئه‌م جه‌نگه‌ی ئێستا، هێنایه پێشه‌وه و بووه رابه‌ری ئێران و چووه شوێنی باوكی عه‌لی خامنه‌یی.
موجته‌با خامنەیی، ساڵانێكی زۆره لە به‌شی زۆری ڕاپۆرتە میدیاییەکاندا به "پیاوی سێبه‌ر" ناسراوە، هه‌ر هێنده‌ی وه‌ك جێنشینی باوكی هه‌ڵبژێردرا، بووته سه‌ردێڕ و مانشێتی رووداوه‌كان، عه‌لی خامنه‌یی باوكی له یه‌كه‌م هێرشی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مریكا و ئیسرایل بۆ سه‌ر ئێران كوژرا.
سەرەڕای ئەو سزایانەی ڕۆژئاوا، كه لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، بە توندی لەسەر ئێران جێبەجێیان کردووە، كه‌چی ڕاپۆرتە میدیاییەکانی ڕۆژئاوا، باس لە تۆڕێکی دارایی ئاڵۆز دەکەن و پێیانوایه په‌یوه‌ندی بە ڕابەری نوێی ئێرانەوە هەبێت.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، موجته‌با کۆمەڵێک ڤێلا ه شوقه و خانوبه‌ره و موڵكی گرانبەهای لە ئەوروپا هەیە، لەوانە ژماره‌یه‌ك ڤێلا لە لەندەن و هوتێلی گرانبه‌ها و هه‌ژماری بانكی لە سویسرا.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی لۆفیگارۆی فەرەنسی، خاوەندارێتی ئه‌م موڵكانه، لە ڕێگەی كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای وه‌همی و نێوه‌ندگیره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن، ئەمە چه‌ندین پرسیار لەسەر چۆنیەتی گواستنەوەی ملیارەها دۆلاری ئێرانی، بۆ بازاڕەکانی ڕۆژئاوا دەوروژێنێت، سەرەڕای كۆت و به‌نده‌كان و سزا نێودەوڵەتییەکان.
ئیمپراتۆریه‌تێكی نهێنی دارایی
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوانی "بلومبێرگ"ی ئه‌مریكی، موجتەبا خامنەیی، لە ڕێگەی تۆڕێکی ئاڵۆزی کۆمپانیا وه‌همییه‌كانه‌وه، له له‌نده‌ن خاوەنی نزیکەی ١٢ موڵکە و بەهای کۆی گشتی موڵكه‌كانی نزیکەی ١١٥ ملیۆن یۆرۆیە.
لەنێو ئەم موڵكانهدا، دوو شوقەی گرانبه‌ها لە ڕۆژئاوای لەندەن هەیە کە بەهای هه‌ردووكیان زیاد لە ٥٠ ملیۆن یۆرۆیە و دەکەونه نزیک باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە لەندەن کە بە توندی پاسەوانی باڵێوزخانه‌كه دەکرێت.
ئەم موڵکانە، تەنها بەشێکی زۆر کەمه لە گیرفانێكی وەبەرهێنانی فراوانتر، له‌وانه ئوتێلی گرانبه‌رها له فرانكفۆرت، دوورگەکانی ئهلبالیرا له ئیسپانیا، ئه‌مه جگه له هه‌ژماره بانكییه‌كانی سویسرا.
ئەم زانیاریانە، بە لەبەرچاوگرتنی قەبارەی گەمارۆکانی ڕۆژئاوا کە بۆ دەیان ساڵە، بەسەر تاران‌دا سەپێنراون، بەهۆی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، سەرسوڕهێنەر دەردەکەون.
هه‌مو ئه‌وه له كاتێكدایه، خودی موجتەبا خامنەیی، بۆخۆی لە ساڵی ٢٠١٩وە، وه‌ك نوێنه‌ری فه‌رمی باوكی، رابه‌ری پێشوی ئێران، له‌لایه‌ن وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکاوه، سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
كۆمپانیای وه‌همی
لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو موڵك و ڤێلا و خانوبه‌رانه، ڕاستەوخۆ بە ناوی خامنەیی تۆمار نەکراون، بەڵکو لە پشت چەندین كۆمپانیای وه‌همییه‌وه شاردراوهنهتهوه.
بەڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن موجته‌با، ڕاستەوخۆ بەشداری لە زۆربەی گرێبەستەکاندا کردووە و سەرپەرشتی تۆڕێک له کۆمپانیاکان دەکات کە یارمه‌تی ده‌ده‌ن ملیارەها دۆلار بۆ بازاڕەکانی ڕۆژئاوا بگوازنەوە.
ئەو پارە و داراییانە، بە شێوەیه‌كی سەرەکی لە داهاتی فرۆشتنی نەوتی ئێرانەوە دێن و بە رێگەی هەژمارە بانکییەکان لە به‌ریتانیا و سویسرا و لیختنشتاینه‌وه ده‌گوێزرێنه‌وه.
بەپێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی هەندێک میدیای ئەمریکی و به‌ریتانی وەک "فاینەنشیال تایمز" و "تێلیگراف" بڵاویان کردوونەتەوه، بازرگانێكی ئێرانی به ناوی عەلی ئەنساری، ڕۆڵێکی گرنگ و بایه‌خدار، لەم تۆڕە داراییەدا دەبینێت.
عەلی ئەنساری یەکێکە لە دیارترین و ناسراوترین بازرگانانی ئێران، ئه‌و زیاتر وه‌ك وەک بانکار/ مصرفی و کەسێکی کاریگەر لە بواری گەشەپێدانی خانووبه‌ره ناسراوه.
هەروەها ناوی ئەو بە پڕۆژە گەورەکانەوە گرێدراوە، لەوانە سه‌نته‌ری گەورەی بازرگانی "ئێران مۆڵ" و بانکی "ئایەندە بانك"، ئەو بانکەی به‌هۆی تۆمه‌تباركردنی به گه‌نده‌ڵی، لە ساڵی ٢٠٢٥دا مایه‌پوچی خۆی راگه‌یاند.
له شه‌قامی ملیاردێره‌كان
به‌شێكی خانوبه‌ره‌كان، ده‌كه‌ونه شه‌قامی "بیشۆپس ئڤینیۆ" كه به "شه‌قامی میلیاردێره‌كان/ Billionaires’ Row " ناسراوه. له‌م شه‌قامه‌دا، ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان و ئه‌ستێره‌كانی هونه‌ر و بارزگانه‌كان، خاوه‌نی ڤێلای گرانبه‌هان.
لەنێو ئەو موڵکانەی پەیوەندییان بەم تۆڕەوە هەیە، كۆمه‌ڵێك ڤێلا به‌م ناوانه‌وه هه‌یه: "زه تاوەرز"، "ئارده‌ن كۆرت گاردن"، "جێرشی هاوس" كه ساڵی ٢٠١٤، به بڕی ٣٣.٧ ملیۆن پاوەند کڕدراوە.
دەوترێت له‌مڕۆدا، زۆرێک لەو کۆشک و ڤێلایانه، وەک موڵکەکانی دیکەی ئه‌م شه‌قامه گرانبه‌هایه، نیمچه چۆڵن و كه‌سی وای تێدا نییه.
هەروەها تۆڕەکهی موجته‌با، دوو شوقەی گرانبه‌های لە نزیک کۆشکی کێنسنگتۆن، لە لەندەن و لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٦، بە بڕی ٣٥.٨ ملیۆن پاوەند کڕیوە، دوایین وەبەرهێنانی گرانبه‌ها كه ئه‌نجامیداوه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ٢٠١٧، له‌م ساڵه‌دا شوقه‌یه‌كی به بڕی ٨.١ ملیۆن پاوەند كڕیوه.
سزاكان و لێكۆڵینه‌وه
پەیوەندییەکانی عەلی ئەنساری، لەگەڵ نوخبەی ئایینی ئێران، ساڵانێک بە شاراوەیی مایەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٦، پاسپۆرتی قوبرسی بەدەستهێنا. بەڵام دوابەدوای لێکۆڵینەوە ڕۆژنامەوانییەکان و ئاشكرابوونی ئه‌م موڵك و ڤێلایانه، حکومەتی بەریتانیا بڕیاریدا سزای بەسەردا بسەپێنێت و لەندەن گەشتكردنی بۆ بەریتانیا لێ قەدەغە کرد و سەروەت و سامانەکەی بلۆك كرد.
هه‌روه‌ها حكومه‌تی له‌نده‌ن، عه‌لی ئه‌نساری تۆمه‌تباری كرد به دابینکردنی دارایی بۆ سوپای پاسدارانی ئێران و پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی ئابووری بۆ ئەو چالاکییانەی کە بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی بەریتانیا یان وڵاتانی دیکە وەسفی کردبوو.
لای خۆیەوە ئەنساری، لە ڕێگەی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه "ڕۆجەر گێرسۆن" ڕەتیکردەوە هیچ پەیوەندییەکی دارایی لەگەڵ سوپای پاسداران یان موجتەبا خامنەیی هەبێت و ئەو تۆمەتانەی بە "بانگه‌شه‌ی بێ بنه‌ما و نه‌سه‌لمێنرا" دانا.
پارێزەرەکەی پشتڕاستی کردەوە، موهکیلەکەی بەنیازە تانە لە بڕیاری سزاکانی بەریتانیا بدات و داوای لە میدیاکان کرد ئەو شتە دووبارە نەکەنەوە کە ناوی لێنا "تۆمەتی بێ بەڵگە".
*سەرچاوە:العين الإخبارية
PM:04:54:14/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت