چیرۆكی ئه‌و پیاوه هیندۆسییهی به‌رگری له موسڵمانێك كرد و بوو به پاڵه‌وان
وێستگەنیوز-
ناوم محه‌مه‌د دیباك-ه، ئه‌و ده‌ربڕینه ساده‌یه، به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی پیاوێكی هیندۆسی كه به‌رگری له خاوه‌ن دوكانێكی موسڵمان كردووه، له هندستان ببێت به پاڵه‌وانێكی پێشبینی نه‌كراو.
محه‌مه‌د دیباك كۆمار، له‌یه‌ك كاتدا بووه‌ته "سیمبولی هیندستانی عه‌لمانی" و "سیمای فره‌یی هیندستان"، له هه‌مان كاتدا روبه‌رووی ناڕه‌زایه‌تییه‌كی تووند بووه‌ته‌وه و به خیانه‌تكردن له عه‌قیده‌ی هیندۆسی تۆمه‌تبار ده‌كرێت و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ ده‌كرێت.
چیرۆكی ئه‌م پیاوه هیندۆسییه ئاوا ده‌ست پێده‌كات: له 26ی كانوونی دووه‌می رابردوو، له شارۆچكه بچووكه‌كه‌ی كۆتدوار، له ویلایه‌تی ئۆتاراكاندا له باكوری هیندستان، روداوێك رووده‌دات و له رێگه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی روداوه‌كه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاوده‌بێته‌وه، ناوی دیباك كۆمار ده‌كه‌وێته ناو ناوانه‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا، خاوه‌نی هۆڵێكی وه‌رزشی ده‌رده‌كه‌وێت، هیندۆسییه و ته‌مه‌نی 42 ساڵه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك چالاكوانی گروپی "باجرانگ داڵ" ده‌كه‌وێته مشت‌ومڕ و ده‌مه‌قاڵێ. ئه‌م گروپه، گروپێكی هیندۆسی تووندڕه‌وه و به‌وه ناسراوان كێشه بۆ موسڵمانان ده‌نێنه‌وه و هه‌راسانیان ده‌كه‌ن.
دیباك ده‌ڵێت له‌و نزیكانه، له دوكانێكی هاوڕێی بووه، كاتێك ده‌بینێت 6 پیاو، سوكایه‌تی به ڤاكیل ئه‌حمه‌د ده‌كه‌ن كه پیاوێكی به ته‌مه‌نی موسڵمانه و خاوه‌نی دوكانی فرۆشتنی جلوبه‌رگه و دوكانه‌كه‌ی ئه‌م ناوه‌ی هه‌یه: "بابا سكوڵ درێس"، ئه‌وان داوای لێ ده‌كه‌ن وشه‌ی "بابا" له ناوی دوكانه‌كه‌ی بسڕێته‌وه كه نزیكه‌ی 30 ساڵه ئه‌و ناوه‌ی هه‌یه.
وشه‌ی "بابا" له هیندستان، وشه‌یه‌كی به‌ربڵاوه و وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ عیرفان و كه‌سانی سۆفی و رێبه‌رانی ئاینی به‌كاردێت. هه‌روه‌ها له لایه‌ن هیندۆس و موسڵمانه‌كانه‌وه، بۆ باو و باپیرانیش به‌كاردێت.
به‌ڵام چالاكوانانی گروپی "باجرانگ داڵ"، پێداگرییان كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وشه‌ی "بابا"، له شارۆچكه‌ی كۆتدوار، ته‌نها ئاماژه‌یه بۆ "سیدابالی بابا" كه په‌رستگایه‌كی ناوخۆییه و تایبه‌ته به خواوه‌ندی هیندۆسی هانومان، هه‌ر بۆیه هیچ موسڵمانێك بۆی نییه ئه‌م وشه‌یه، بۆ ناوی دوكانه‌كه‌ی به‌كاربێنێت.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ڤاكیل ئه‌حمه‌د دیاره، لێیان ده‌پاڕێته‌وه كاتی زیاتری پێبده‌ن. وه‌لێ ئه‌وان رشدن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه ده‌بێت به‌خێرایی یه‌كلایبكرێته‌وه.
ئا لێره‌دا دیباك كۆمار دێته نێو دیمه‌نه‌كه‌وه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی "كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له به‌رده‌م دوكانه‌كه‌دا، سه‌رنجی راده‌كێشێت"، وه‌ك ئه‌وه‌ی دواتر به بی بی سی هیندستانی راگه‌یاندووه.
له گرته‌كه‌دا دیباك كۆمار ده‌ڵێت: "ئایا له هیندستان، موسڵمانه‌كان هاوڵاتی نین؟". دیباك باس له‌وه ده‌كات ئه‌م ده‌ستوه‌ردانه‌ی هه‌ر وا له خۆیه‌وه بووه و به‌شێك نه‌بووه له هیچ پلانێك و باس له‌وه ده‌كات: "پێم‌خۆش نه‌بوو، ئه‌و گه‌نجانه، به‌و شێوه ناشرینه قسه له‌گه‌ڵ پیاوێكی به ته‌مه‌ن ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئاینه‌كه‌یه‌وه سوكایه‌تیان پێده‌كرد، ئه‌وان موسڵمانان به ئامانج ده‌گرن".
ئه‌حمه‌د كه خاوه‌نی دوكانه‌كه‌یه و موسڵمانه و ته‌مه‌نی 68ساڵه، باسی لەوەکرد ئه‌گه‌ر دیباك له‌وێ نه‌بوایه، كه‌س نه‌یده‌زانی چی رووده‌دات و ده‌ڵێت: "ئێمه ده‌ترساین، ئاخر ئه‌وان بۆ سه‌پاندنی بیروڕای خۆیان، تا دوا سنور ده‌ڕۆشتن".
دوای ئه‌وه‌ی دیباك ده‌ستوه‌ردان ده‌كات و رووبه‌ڕوویان راده‌وه‌ستێت، یه‌كێك له شه‌ش پیاوه‌كه لێی ده‌پرسێت ناوت چییه؟
دیباك ده‌ڵێت، "كاتێك خۆم پێ ناساندن و وتم ناوم محه‌مه‌د دیباكه، ویستم پێیان بڵێم من هیندیم، هیندستان ئاوایه، هه‌مو كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه لێره بێت، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئاینه‌كه‌ی".
ئه‌ندامانی گروپه‌كه، پێیان سه‌یر بووه، دوو ناوی هیندۆسی و موسڵمان، تا ئه‌و راده‌یه له یه‌كده‌چن و شوێنه‌كه به‌جێده‌هێڵن. به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند رۆژێكی كه‌م، نزیكه‌ی 150 كه‌س له لایه‌نگرانی گروپه‌كه، بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی، له‌به‌رده‌م هۆڵه وه‌رزشییه‌كه‌ی دیباك، كۆده‌بنه‌وه.
راهول گاندی، په‌رله‌مانتاری پارتی (الموتمر) دیباكی وه‌ك "پاڵه‌وانی هیندستان" وه‌سفكردووه كه "به‌رگری له ده‌ستور و مرۆڤایه‌تی كردووه" و له سه‌كۆی "ئێكس" نووسیویه‌تی: "دیباك له بازاڕی رق و كینه، خۆشه‌ویستی بڵاوده‌كاته‌وه. ئێمه پێویستمان به نمونه‌ی زیاتری وه‌ك دیباك هه‌یه كه ملكه‌چ ناكه‌ن، ناترسن، به‌و په‌ڕی هێزه‌وه پشتگیری له ده‌ستور ده‌كه‌ن".
له‌م باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی " Indian Express"، له راپۆرتێكیدا ده‌ڵێت: "ڤیدیۆكه، بڕێكی گه‌وره‌ی له ئومێد بڵاوكردووه‌ته‌وه و وته‌كانی دیباك، وه‌ك جورعه‌یه‌كی پشتگیری وایه، بۆ كۆمه‌ڵگایه‌ك زۆرجار وا ده‌رده‌كه‌وێت پڕ بووه له رق و كینه و نه‌بوونی لێبورده‌یی. ئه‌و قسانه ئه‌وه‌مان بیرده‌خاته‌وه، ئه‌مه هیندستانی راسته‌قینه‌یه، هه‌موان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه، چۆنیان ده‌وێت ئاوا تێیدا بژین و هه‌ناسه بده‌ن و چۆنیان پێخۆشه، ئاوا ناو له دوكانهكانین بنێن".
هه‌روه‌ها زۆرێک لە به‌كارهێنانی سۆشیال میدیا، هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ دیباک دەربڕیوه و ستایشی ده‌كه‌ن به‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌و گروپه بووه‌ته‌وه و به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی پێوه‌ده‌كرێت و بووه‌ته جێگای سه‌رنجی ڕۆژنامەنووسان و فۆتۆگرافەران و سه‌ردانیكه‌ران.
فۆڵۆوەرەکانی لە ئینستاگرام زۆر زیادی کردووە، له كورته ڤیدیۆیه‌كدا كه ٢٩ی كانوونی دووه‌می رابردوو بڵاویكردووه‌ته‌وه و تێیدا رایگەیاند، "من هیندۆسی نیم، من موسڵمان نیم، من سیخی نیم، من مه‌سیحی نیم، پێش هه‌مو شتێك من مر‌ۆڤم"، زیاد لە ٥ ملیۆن لایک و ده‌ستخۆشی بۆ هاتووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "من به‌و په‌ڕی ساده‌ییه‌وه ئه‌و كاره‌م كرد كه پێموابوو كاره راسته‌كه‌یه، هه‌رگیز پێشبینی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد، مه‌سه‌له‌كه تا ئه‌م ئاسته گه‌وره ببێت. به‌ڵام ئێستا بووه‌ته هه‌واڵێك و له‌سه‌رانسه‌ری وڵات بڵاوبووه‌ته‌وه".
به‌ڵام ئه‌م كاره‌ی كه به بوێری و ئازایه‌تی وه‌سفكرا، بێ به‌ش نه‌بوو له سزا، چونكه دیباك رووبه‌ڕووی چه‌ندین پهرچهكردای تووڕه بووه‌ته‌وه. ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌ی لێده‌گرن به خیانه‌تكردن له ئاینه‌كه‌ی وه‌سفی ده‌كه‌ن و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چه‌ندین نامه‌ی سوكایه‌تی بۆ نووسراوه، هه‌روه‌ها چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ی كۆشتنی بۆ هاتووه.
له‌م باره‌یه‌وه له سه‌كۆی "ئێكس" تۆماری یه‌كێك له‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكردووه، بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێت: "ده‌بوایه گروپی باجرانگ داڵ، تۆیان به‌جێنه‌هێشتایه، به‌م نزیكانه وانه‌یه‌كت پێده‌ده‌م".
دیباك سه‌باره‌ت به هۆڵه وه‌رزشییه‌كه‌ی كه پێشتر قه‌ره‌باڵغ بووه و هه‌نووكه نیمچه خاڵییه و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی دارایی بۆ دروست كردووه ده‌ڵێت، "پێشتر لێره رۆژانه زیاد له 150 كه‌س راهێنانی ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ژماره‌كه كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ ته‌نها 15 كه‌س، خه‌ڵكێكی زۆر له‌ترسا نایه‌ن بۆ ئێره".
كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو، جۆن بریتاس، پەرلەمانتاری ئۆپۆزسیۆن، سەردانی دیپاکی کرد رایگه‌یاند "دیباك چرایەکی هیوایه لە روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تائیفەگەری هیندۆسیدا".
ئه‌م په‌رله‌مانتاره باس له‌وه ده‌كات ئێستا بووەتە ئەندامی هۆڵه وەرزشەکەی دیباك، كه به هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی تائیفهگهرهكانهوه چۆڵ بووه.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی دروستبوونی كێشه‌ی دارایی بۆ دیباك، خه‌ڵكێكی زۆر له سه‌رانسه‌ری هیندستان، ئاماده‌ییان ده‌ربڕی پاره‌ی بوون به ئه‌ندام له هۆڵه وه‌رزشییه‌كه‌ی بده‌ن، له‌م باره‌یه‌وه جۆن بریتاس له سه‌كۆی "ئێكس" وتی، "رێگه‌ناده‌ین پیاوێكی باش زه‌ره‌ر بكات".
دیباك له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و ترساندن، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر له ئاینده‌دا، رووبه‌ڕووی روداوێكی له‌و جۆره ببێته‌وه، هه‌مان هه‌ڵوێستی ده‌بێت و به‌رده‌وام له ڕووی كاری هه‌ڵه‌دا راده‌وه‌ستێت و ده‌ڵێت، "ئێمه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ بێده‌نگبین، ئه‌وا به‌یانی منداڵه‌كانمان فێری هه‌مان بێده‌نگی ده‌بن".
PM:02:04:22/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت