سه‌ربازێكی به‌ریتانی ڕەتیکردەوە هیتلەر بکوژێت، گوناهێک ڕێڕەوی مێژووی گۆڕی
وێستگەنیوز-
ساڵی 1918، سه‌ربازێكی به‌ریتانی به‌ناوی هێنری تاندی، بڕیار ده‌دات ته‌قه له ئه‌فسه‌رێكی ئه‌ڵمانی نه‌كات كه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ده‌شه‌لی، ئه‌گه‌رچی ئه‌فسه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كه له مه‌ودای چه‌كه‌كه‌یدا بووه و ده‌یتوانی به ئاسانی بیكوژێت.
هێنری تاندی، نه‌یده‌زانی ئه‌و ئاوڕدانه‌وه مرۆییه‌ی به نه‌كوشتنی ئه‌فسه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كه، دواتر ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی دووه‌می جیهانی، جه‌نگێك تێیدا ده‌یان ملیۆن كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 80 ملیۆن كه‌سی دیكه برینداربوون.
ئه‌مه به‌سه‌رهاتێكه رێره‌وی مێژووی گۆڕی، وه‌ك ئه‌وه‌ی نووسه‌ری زنجیره كتێبی "مێژووه ترسناكه‌كان/ Horrible Histories "، له كتێبی ده‌ستكه‌وته‌كان و شكسته گه‌وره‌كان له مێژووی به‌ریتانیا، باسی ده‌كات و وادیاره ئه‌و فیشه‌كه‌ی سه‌ربازه به‌ریتانییه‌كه له‌وێدا نهیتهقاند، یه‌كێكه له خاڵه هه‌ره ڕه‌شه‌كان.
هێنری تاندی هه‌مو ژیانی له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ به‌سه‌ربردووه و زیاد له‌جارێك به‌شداری له شه‌ڕه‌كاندا كردووه و رزگاری بووه. له یه‌كێك له شه‌ڕه‌كاندا، قاچی بریندار ده‌بێت، دوای چاكبوونه‌وه‌ی، ساڵی 1917 له ناوچه‌ی باشندێل ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ كه یه‌كێكه له به‌ره هه‌ره سه‌خت و خوێناوییه‌كانی جه‌نگه‌كه، له‌وێ دیسانه‌وه بریندار ده‌بێته‌وه.
برینداربوونی ئه‌مجاره‌ی پێویستی به‌وه بوو، به ناچاری ده‌بێت پشووبدات.
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی برینه‌كه‌ی ساڕێژده‌بێت، له مانگی ئه‌یلولی 1918، دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ. له‌و كاته‌دا هێزه‌كانی پیاده‌ی ئه‌ڵمانیا، به‌هۆی شكسته گه‌وره‌كه‌یان، خه‌ریكی پاشه‌كشه بوون. له به‌رامبه‌ردا سه‌ربازه به‌ریتانییه‌كه، سه‌رپه‌رشتی هێرشێكی ده‌كرد بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی ماركۆینگ و له هێرشه‌كه‌دا پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ستده‌هێنا.
له‌و كات و ساته‌دا، هه‌مو شتێك بۆ سه‌ربازه به‌ریتانییه‌كه و تیمه‌كه‌ی، به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چوو، ئاگری چه‌كه‌كانیان، وایكرد سه‌ربازه ئه‌ڵمانییه‌كان ملكه‌چ بكه‌ن و بكه‌ونه سه‌ر ئه‌ژنۆ.
له ناوجه‌رگه‌ی ئه‌و دیمه‌نانه‌دا، تاندی رووبه‌ڕوو، خۆی له به‌رامبه‌ر سه‌ربازێكی ئه‌ڵمانیدا ده‌بینێته‌وه كه تا راده‌یه‌ك له یه‌ك ته‌مه‌ندان، سه‌ربازه ئه‌ڵمانییه‌كه، له ژێر مه‌ودای ئاگری چه‌كه‌كه‌ی ده‌ستی تاندی به‌ره‌و پێشوه ده‌ڕۆشت.
سه‌ربازه به‌ریتانییه‌كه بۆ بیركردنه‌وه، ته‌نها چه‌ند چركه‌یه‌كی كه‌می له‌به‌رده‌ستدا بوو: ئایا ته‌قه‌ی لێ بكات؟ به‌ڵێ به راستی چه‌كه‌كه‌ی بۆ سه‌ر سنگی به‌رزكرده‌وه و په‌نجه‌ی خسته سه‌ر په‌له‌پیتكه‌كه‌ی، مه‌سه‌له‌كه بۆ یه‌كلایكردنه‌وه، ته‌نها پێویستی به كه‌متر له چركه‌یه‌ك هه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جه‌سته لاوازه‌ی له به‌رامبه‌ریه‌تی و له‌ژێر ره‌حمه‌تی تفهنگهكهیدایه، بكات به لاشه‌یه‌كی سارد و سڕ.
خه‌ریك بوو په‌نجه بنێت به پهلهپیتكهكهدا، به‌ڵام له ساتێكی هه‌ستكردنی مرۆیدا، ئه‌و كاره ناكات و په‌نجه نانێت به په‌له‌پیتكه‌ی چه‌كه‌كه‌یدا، بگره له‌وێدا بیركردنه‌وه‌ی ئاراسته‌یه‌كی پێچه‌وانه وه‌رده‌گرێت و بڕیار ده‌دات چه‌كه‌كه‌ی بێنێته خواره‌وه و ئاماژه بۆ سه‌ربازه ئه‌ڵمانییه‌كه ده‌كات به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات.
به گوێره‌ی زنجیره كتێبی "مێژووه ترسناكه‌كان"، تاندی له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌ك كه ساڵی 1940 بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "مشتم لێی گرت، به‌ڵام نه‌متوانی ته‌قه له‌و پیاوه برینداره بكه‌م، بۆیه به زیندوویی به‌جێمهێشت".
ئه‌ڵبه‌ته تاندی له‌و كاته‌دا، نه‌یزانیوه ئه‌و فیشه‌كه‌ی كه له‌وێدا نایتهقێنێت، گرنگترین فیشه‌ك بووه له سه‌ده‌ی بیست. بگره دواتر رێڕه‌وی جیهانی گۆڕی، چونكه ئه‌و سه‌بازه برینداره‌ی له‌وێدا رزگاری بوو، جگه له ئه‌دلۆف هێتله‌ر، كه‌سی دی نه‌بوو. ئه‌گه‌ر تاندی له‌و رۆژه‌دا، په‌نجه‌ی بنایه به په‌له‌پیتكه‌ی تفه‌نگه‌كه‌یه‌وه، ئه‌وا جیهانی له جه‌نگێكی ماڵوێرانكه‌ر رزگار ده‌كرد.
له حساباتی جه‌نگدا، كاتێك سه‌یری ئه‌م رووداوه ده‌كه‌یت، به‌لاته‌وه زۆر سه‌یره. چونكه بنه‌مای زێڕین و سه‌ره‌كی له جه‌نگدا، ئه‌وه‌یه له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا، ده‌بێت دوژمنه‌كه‌ت بكوژیت یان ئه‌سیری بكه‌یت. چونكه رزگاربوونی، واته ژماره‌یه‌كی دڕنده‌تر زیاد ده‌كه‌یت بۆ لیستی دوژمنه‌كانی داهاتووت. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی برینداره رزگاری ده‌كه‌یت، به‌یانی دوای ئه‌وه‌ی چاكده‌بێته‌وه، فیشه‌ك به‌سه‌ر دڵته‌وه ده‌نێت.
وه‌لێ تاندی له‌و چركه‌ساته چاره‌نوسسازه‌دا، بیری له هیچ كام له‌وانه نه‌كردووه‌ته‌وه، له‌وێدا مرۆڤایه‌تییه‌كه‌ی بڕیاریداوه و رێنمایی كردووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو به درێژایی 4 ساڵی ژیانی له هێڵێ پێشه‌وه‌دا ئه‌نجامیداوه.
تاندی ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به هێتله‌ر كردی، تاكه كاری له‌و شێوه‌یه‌ی نه‌بووه كه له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ كردوویه‌تی و دواتر له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی خه‌ڵات كراوه. ئه‌و له شه‌ڕێكی دیكه‌دا، ئازایه‌تی و بوێرییه‌كه‌ی گه‌وره‌ی نواندووه و سه‌ربازێكی برینداری رزگاركردووه و به ته‌نها گواستوویه‌تییه‌وه بۆ شوێنێكی سه‌لامه‌ت.
ئه‌و چركه‌ساته مرۆییه‌ی تاندی پێیدا تێپه‌ڕیوه، وایكر وێنه و ناوی ئه‌م سه‌ربازه به‌ریتانییه، بخرێته سه‌ر كتێبه‌كانی مێژوو. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا مێژووی پڕ كرد له یه‌كێك له وێستگه هه‌ره خوێناوییه‌كانی، كاتێك ده‌رفه‌تی ژیانی به‌خشییه هێتله‌ر و ئه‌ویش زیاد له ژیانێكی وێران‌كرد.
PM:05:30:06/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت