كۆبانی یان عه‌ین ئه‌لعه‌ره‌ب: ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئه‌ڵمانیا چ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ناونای شاره‌كه‌وه هه‌یه؟
وێستگەنیوز-
له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری رووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه، جارێكی دی تیشك خراوه‌ته‌وه سه‌ر شاری كۆبانی و پرسیار له گرنگی ئه‌م شاره ده‌كرێت و بۆچی دوو ناوی لێ نراوه؟
بۆچی له میدیاكاندا جارێك به عه‌ین ئه‌لعه‌ره‌ب، ناوه فه‌رمییه‌كه‌ی پێش شه‌ڕی ناوخۆی سوریا و جارێكی دی به كۆبانی وه‌ك ئه‌وه‌ی كورده‌كان وای پێده‌ڵێن، به‌كارده‌هێنرێت؟
ئه‌ڵبه‌ته به‌شی زۆرمان له كاتی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا، گوێمان له ناوی شاری كۆبانی یان عین ئه‌لعه‌ره‌ب بووه، به دیاریكراوی له كۆتایی ساڵی 2014، ئه‌و كاته‌ی شاره‌كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه، گه‌مارۆدرا و هه‌ندێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد.
مێژووی شاره‌كه: كۆبانی یان عه‌ین ئه‌لعه‌ره‌ب؟
شاری كۆبانی یان عه‌ین ئه‌لعه‌ره‌ب، ده‌كه‌وێته قووڵایی باكوری سوریا، 130 كیلۆمه‌تر له باكوری خۆرهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب دووره، له باكوره‌وه هاوسنوره له‌گه‌ڵ توركیا، رووباری فورات ته‌نها 30 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای شاره‌كه‌وه دووره.
به گوێره‌ی سه‌رژمێری ساڵی 2004، ژماره‌ی دانیشتوانی شاره‌كه نزیكه‌ی 45 هه‌زار كه‌س بووه. به‌ڵام روون نییه له ساڵانی دواتردا، ئه‌م ژماره‌یه چ گۆڕانێكی به‌سه‌ردا هاتووه. ئه‌مه له كاتێكدایه به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی سوریا، شاره‌كه و ده‌وروبه‌ری، شه‌پۆلی ئاواره‌بوونی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، هه‌م بۆ ناو شاره‌كه و هه‌م له ناو شاره‌كه‌وه بۆ ده‌ره‌وه.
ئاشكرایه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن، له‌گه‌ڵ بوونی ژماره‌یه‌ك له كه‌مینه‌كانی دیكه، له‌وانه عه‌ره‌ب و توركمان و ئه‌رمه‌ن. شاری كۆبانی تا راده‌یه‌ك شارێكی نوێیه، دروستبوونی په‌یوه‌سته به دامه‌زراندنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری به‌غداد. ئه‌م هێڵه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م، له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی له ناو خاكی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا، جێبه‌جێ ده‌كرا.
ئامانج له هێڵه‌كه، به‌ستنه‌وه‌ی به‌رلین بوو به به‌غداده‌وه، له رێگه‌ی هێڵێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ر كه درێژ ده‌بوه‌وه بۆ ئه‌سته‌مبوڵ، به تێپه‌ڕبوون به ئه‌نادۆڵ و باكوری سوریا و عێراق و له به‌غداد كۆتایی ده‌هات.
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م، زانای شوێنه‌وارناسی ئینگلیز "لیۆنارد وولی" سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كردووه كه له‌مڕۆدا شاری كۆبانی و ده‌ورووبه‌ری پێكده‌هێنێت.
ئه‌و زانایه له گه‌شته‌كه‌یدا، شاره‌كه به زێدی هۆزه كورده‌كان وه‌سف ده‌كات كه شێوه ژیانێكی تێكه‌ڵ له كۆچبه‌ری و جێگیربوون ده‌ژیان. له‌گه‌ڵ بوونی كۆمه‌ڵێك گوندی بچوك بچوك كه له نێو دۆڵه‌كاندا په‌رشوبڵاو ببونه‌وه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له هۆزه عه‌ره‌به‌كان، له خۆرئاوای ناوچه‌كه به ئاراسته‌ی رووباری فورات نیشته‌جێ ببوون.
به گوێره‌ی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان، عوسمانییه‌كان ئه‌و ناوچه‌یه‌یان ناو ناوه "عرب بینار"، ئه‌مه له زمانی توركیدا به مانای "كانی عه‌ره‌ب/ نبع العرب" یان عین ئه‌لعه‌ره‌ب دێت و ناوه عه‌ره‌بییه‌كه‌ش هه‌ر له‌وێوه وه‌رگیراوه.
سه‌باره‌ت به ناونای شاره‌كه به كۆبانی، چه‌ند گێڕانه‌وه‌یه‌ك هه‌یه له‌وانه:
گێڕانه‌وه‌ی یه‌كه‌م، گوایه له وشه‌ی ئه‌ڵمانی "كۆمبانی" وه‌رگیراوه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی پرۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه و هه‌ندێك وێستگه‌ی بچوكی شه‌مه‌نده‌فه‌ری له باكوری شاره‌كه‌ی ئێستا دروست كردووه.
به‌ڵام هه‌ندێك گومان له راستی ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه ده‌كه‌ن، چونكه وشه‌ی "كۆمبانی" له زمانی ئه‌ڵمانیدا، به واتای "كۆمپانیا/ شركه" نایه‌ت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له زمانی ئینگلیزی‌دا به‌و مانایه دێت.
گێڕانه‌وه‌ی دووه‌م، ده‌وترێت وشه‌ی كۆبانی له وشه‌ی "بان"ی ئه‌ڵمانییه‌وه هاتووه كه به مانای "رێگا" دێت، واته ناونانی ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌و هێڵه ئاسنینه‌ی كه به ناوچه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕێت.
گێڕانه‌وه‌ی سێیه‌م، ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه‌یان تایبه‌ته به كورده‌كان، هه‌ندێك له سه‌رچاوه كوردییه‌كان، باس له‌وه ده‌كه‌ن ناوه‌كه له "كۆم پانی"یه‌وه هاتووه، ئه‌مه زاراوه‌یه‌كی كوردییه و به مانای "یه‌كێتی باڵا" دێت و به‌و هاوپه‌یمانه‌تییه خێڵه‌كییه‌ی كورده‌كان وتراوه كه له‌و ناوچه‌یه‌دا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشی خێڵه‌كانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره، دروستكرابوو.
سه‌رچاوه‌ی ناوه‌كه هه‌ر چییه‌ك بێت، ناوه‌كه به‌و دانیشتوانه ده‌وترا كه له باشووری وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه نیشته‌جێ ببوون، ئه‌و وێستگه‌یه ئه‌ڵمانه‌كان ساڵی 1912، له چوارچێوه‌ی هێڵی ئاسنینی به‌غداد دروستیان كرد.
ساڵی 1915 ژماره‌یه‌ك ئه‌رمه‌ن له كۆبانی نیشته‌جێ بوون، ئه‌وانه ئه‌و هاوڵاتییه ئه‌رمه‌نییانه بوون كه له ده‌ست ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت "جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن" هه‌ڵهاتبوون.
ساڵی 2012، دوای به‌رپابوونی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا، هێزه‌كانی حكومه‌تی سه‌ر به رژێمی پێشووی سوریا، له كۆبانی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی باكوری سوریا كشانه‌وه و شاره‌كه كه‌وته ده‌ست شه‌ڕڤانه كورده‌كان. لێره‌وه كۆبانی كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی كورد.
خۆڕاگری له به‌رده‌م رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی
كۆتایی ساڵی 2014، كۆبانی بووه سه‌ر دێڕی هه‌واڵه‌كان، له‌و كاته‌دا رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، هێرشی كرده سه‌ر شاره‌كه، ئه‌م شه‌ڕه بووه نموونه‌ی به‌رگری و به‌رخودانی خه‌ڵكی شاره‌كه دژ به‌و هێرشه‌ی كرابووه سه‌ریان. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له چاودێران، پێیانوایه شه‌ڕی كۆبانی، خاڵی وه‌رچه‌رخان بوو له شه‌ڕی دژ به رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
رێكخراوه‌كه له ئه‌یلولی 2014، به مه‌به‌ستی داگیركردنی شاره‌كه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، هێرشی كرده سه‌ر كۆبانی و توانای له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، ژماره‌یه‌كی گه‌وره له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه داگیر بكات.
له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2014، چه‌كدارانی داعش پێشڕه‌ویان كرد و توانیان به‌شێك له خۆرهه‌ڵات و باشوری شاره‌كه داگیر بكه‌ن و شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵانی نێوان چه‌كداره‌كان و شه‌ڕڤانانی كورد ده‌ستیپێكرد و بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام بوو.
له 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2014، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا، له ئۆپه‌راسۆنێكی دابه‌زاندندا، كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی پزیشكیان، گه‌یانده شه‌ڕڤانان كه به‌رگریان له شاره‌كه ده‌كرد.
له كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2014، هه‌ندێك یه‌كه‌ی سوپای سوریای ئازاد گه‌یشتنه كۆبانی، دواتر ژماره‌یه‌ك له هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراقیش، گه‌یشتنه شاره‌كه.
ئه‌م شاره گه‌مارۆدراوه، له هه‌ردوو مانگی كۆتایی ساڵی 2014وه، بۆ مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2015، له شه‌ڕێكی سه‌ختی ده‌سته‌ویه‌خه‌دا بوو. دواتر یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی كورد و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، له شه‌ڕه‌كه‌دا پێشڕه‌ویان كرد و توانیان له 26ی هه‌مان مانگدا، دوا چه‌كداری رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، له‌شاره‌كه ده‌ربكه‌ن.
له مانگی ئازاری ساڵی 2015، هێزه كوردییه‌كان، توانیان چه‌كداره‌كانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، له زۆربه‌ی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆبانی ده‌ربكه‌ن كه داگیریان كردبوو.
له 25ی حوزه‌یرانی 2015، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، هێرشێكی نوێی كرده‌وه سه‌ر كۆبانی، سه‌ره‌تا كۆمه‌ڵێك چه‌كداری خۆكوژ هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامدا، پاشان چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی رێكخراوه‌كه، هاتنه ژووره‌وه و ده‌ستیان كرد به ته‌قه‌كردن له دانیشتوانی شاره‌كه. له‌و كاته‌دا حكومه‌تی سه‌ر به رژێمی پێشووی سوریا، رایگه‌یاند چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، له تۆركیاوه په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ كۆبانی. به‌ڵام ئه‌نقه‌ره ئه‌وی ره‌تكرده‌وه.
له ماوه‌ی ئه‌و هێرشه و پێكدادانه‌كان و گه‌مارۆدانی شاره‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، به‌شێكی به‌رچاوی دانیشتوانی شاره‌كه، ئاواره‌ی توركیا بوون.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2019، هێزه‌كانی توركیا، ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازییان بۆ سه‌ر باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا ئه‌نجامدا، به ئامانجی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی پارێزراو له نێوان سنوری سوریا و توركیا و ده‌ركردنی چه‌كداره كورده‌كانی ناوچه‌كه.
له هه‌مان ئه‌و مانگه‌دا،هێزه‌كانی سه‌ر به رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازییه‌كانی روسیا و به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانه كورده‌كان، هاتنه ناو شاره‌كه‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه بۆ ئه‌وه بوو شاره‌كه نه‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی توركیا.
له ئێستادا، ماوه‌ی زیاد له ده رۆژه، جارێكی دی شاره‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی نوێی سوریا به سه‌ركردایه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رع، گه‌مارۆدراوه و شه‌ڕ و پێكدادان له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه له نێوان شه‌ڕڤانان كه به‌رگری له شاره‌كه ده‌كه‌ن و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به سوپای سوریا به‌رده‌وامه.
PM:03:49:28/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت