پزیشكه‌كانی ئێران له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران به‌سه‌رهاتی مه‌ترسیدار ده‌گێڕنه‌وه
وێستگەنیوز-
چه‌ند رۆژێكه شه‌قامه‌كانی شاره‌كانی ئێران، رووداوی ئازربه‌خش به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن كه پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه. له‌وانه سه‌ركوتكردنی خوێناوی و كوشتنی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی دژ به رژێمی ئێرانی راپه‌ڕیون.
هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتیان بڕیوه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كۆمه‌ڵێك وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی و هه‌وال بڵاوبوونه‌ته‌وه، ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌ندامانی سه‌ر به رژێم، چه‌ند به شێوه‌یه‌كی دڕندانه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن. ئه‌مه وایكرد له‌سه‌ر ئاستی جیهان، شه‌پۆلێكی ئیدانه‌كردنی ئه‌و سه‌ركوتكردنه بێته‌ئاراوه و پشتگیری خۆپیشاندانه‌كان بكرێت.
هه‌ندێك له شایه‌تحاڵه‌كانی ناوه‌وه‌ی ئێران، ئه‌وانه‌یان توانیویانه به هه‌ر رێگایه‌ك بێت، په‌یوه‌ندی به میدیا بیانییه‌كانه‌وه بكه‌ن یان توانیویانه وڵاته‌كه‌یان به‌جێبێڵن، باس له‌و رووداوانه ده‌كه‌ن كه به چاوی خۆیان بینیویانه، تاكو جیهان بزانێت ماشێنی كوشتنی سه‌ر به رژێمی ئێرانی، بێ راوه‌ستان كارده‌كات و به چه‌ندین رێگای جیاواز، رۆحی خه‌ڵك ده‌كێشێت.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی تۆڕی "سی ئێن ئێن" و "گاردیان" كه رۆژی سێشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، پزیشكه‌كانی تاران ده‌ڵێن له میانه‌ی ئه‌م شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌ی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه، زۆرترین و باوترینی برینه‌كان، ئه‌وانه بووه كه به‌هۆی فیشه‌كی راسته‌قینه و پارچه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌وه برینداربوون.
پزیشكێكی ئێرانی كه ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه و ئێرانی به‌جێهێشتووه، ده‌ڵێت: "دۆخێكم بینی، ئێمه له زانستی پزیشكیدا پێی ده‌ڵێین "زیانی به كۆمه‌ڵ"، واته كاتێك تواناكان و ئامرازه‌كانی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزرای ته‌ندروستی، كه‌مترن له ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كان".
پزیشكێكی چاو له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران‌دا، ده‌ڵێت زیاد له 400 حاڵه‌تی برینداربوونی چاوی تۆماركردووه كه به هۆی فیشه‌كه‌وه برینداربوون.
راپۆرته‌كه‌ی گاردیان باس له‌وه ده‌كات كارمه‌ندانی پزیشكی، له هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌ده‌مه‌وچوونی كوژراو و برینداره‌كان به هۆی ئه‌و تووندوتیژییه‌ی به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران به‌كارده‌هێنرێت، ته‌واو شه‌كه‌ت و ماندووبوون.
ژماره‌یه‌ك له پزیشكه ئێرانییه‌كان كه قسه‌یان بۆ "گاردیان" كردووه، ده‌ڵێن ئه‌و برینانه‌ی له ئه‌نجامی ته‌قه و به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه دروست بووه، زۆربه‌یان به‌ر چاو و سه‌ری خۆپیشانده‌ره‌كان كه‌وتووه.
به گوێره‌ی قسه‌ی یه‌كێك له پزیشكه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كان به ئه‌نقه‌ست ته‌قه له‌سه‌ر و چاو ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه خۆپیشانده‌ره‌كان توانای بینینیان نه‌مێنێت و چیتر نه‌توانن به‌رگری و خۆپیشاندان ئه‌نجامبده‌ن. ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و شێوازه‌یه كه له ساڵی 2022 به‌كاریانده‌هێنا.
پزیشكه‌كه له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، باس له‌وه ده‌كات ئه‌وان به ناچاری چاوی زۆر نه‌خۆشیان ده‌رهێناوه، لیره‌وه ئه‌و نه‌خۆشانه بۆ هه‌تاهه‌تایه هه‌ستی بینینیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
پزیشكێكی دی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ژماره‌ی برینداره‌كان به راده‌یه‌ك زۆر بوو، خۆی و هاوڕێكانی، ناچاربوون له نێوان نه‌خۆشه‌كاندا، هه‌ندێكیان هه‌ڵبژێرن و ئه‌وانه‌یان دیاری بكه‌ن كه ده‌توانرێت رزگار بكرێن.
ئه‌م پزیشكه له قسه‌كانیدا بۆ تۆڕی هه‌واڵی "سی ئێن ئێن" ده‌ڵێت، "هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنه‌كه، له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وه بوو، ئه‌و نه‌خۆشه‌ی هه‌ڵیده‌بژێرن دیاری ده‌كه‌ن، تاچه‌ند ده‌توانێت به‌رگه بگرێت و به زیندوویی بمێنێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی داخڵی ژووری نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت".
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندانه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییه‌كان، پزیشكه‌كان باس له‌وه ده‌كان ئه‌و ژمارانه‌ی سه‌باره‌ت به كوژرا و برینداره‌كان راده‌گه‌یه‌نرێن، ته‌نها نموونه‌یه‌كی كه‌می راستییه‌كانه.
پزیشكێك له‌تارانه‌وه ده‌ڵێت: "دۆخه‌كه له فیلمی جه‌نگ ده‌چێت، كاتێك سه‌ربازه برینداره‌كان له‌و ده‌شت و ده‌ره چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. نه خوێن و نه ئامێری پزیشكی وه‌ك پێویست نییه. لێره شوێنه‌كه له ناوچه‌ی جه‌نگ ده‌چێت".
پزیشكێكی هاوڕێی باس له‌وه ده‌كات له نه‌خۆشخانه‌كان به‌هۆی نه‌بوون و كه‌می شوێنه‌وه، به ناچاری برینداره‌كان له هه‌وای كراوه و له‌سه‌ر زه‌وی و له پله‌ی گه‌رمای ژێر سفردا، چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
هه‌مو ئه‌وه له كاتێكدایه، پزیشكه‌كان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، ده‌بینن له ناكاو ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان، دێنه ژووره‌وه بۆ ناو نه‌خۆشخانه‌كان و خۆپیشانده‌ره برینداره‌كان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی "نیۆیۆرك پۆست" به‌سه‌رهاتی كچێكی گه‌نجی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه دانیشتووی شاری تارانه و ده‌ڵێت: ئه‌م كچه له كاتی بڕینی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه، په‌یوه‌ندی به جیهانی ده‌ره‌وه نه‌مابوو. به‌ڵام رۆژی دوو شه‌ممه‌ی رابردوو، بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م، هێڵی ئینته‌رنێتی هه‌بووه و قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌كه كردووه و هه‌ندێك رووداوی مه‌ترسیداری گێڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌م كچه له درێژه‌ی وته‌كانیدا ده‌ڵێت تا ئێستا پێنج له هاوڕێ و خزمه‌كانی له‌ده‌ستداوه كه به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانیان كردووه. هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه‌سێكی ناسیوه، خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌یان كردووه. له ناكاو رووناكییه‌كی سه‌وز، به ئه‌گه‌رێكی زۆره رووناكییه‌كه تیشكی لێزه‌ر بووه، به‌ر روخساری هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌وێت. لێره‌دا پیاوه‌كه بۆ رزگاركردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی ده‌خاته به‌رده‌می، له‌و كاته‌دا فیشه‌كێك به‌ر سه‌ری ده‌كه‌وێت و هه‌ر له‌وێدا ده‌كوژرێت.
به گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌كانی ئه‌م كچه و وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی زۆری خێزانه‌كان و له خۆپیشاندانه‌كانی پێشوودا روویداوه، رژێمی ئێران بۆ راده‌ستكردنی ته‌رمی كوژراوه‌كان به خێزانه‌كانیان، داوا له خانه‌واده‌ی كوژراوه‌كه ده‌كات پاره‌ی فیشه‌كه‌كه‌یان پێبده‌ن. هه‌ر بۆیه خانه‌واده‌ی ئه‌و پیاوه كوژراوه، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه و ناشتنی، ناچاربوون بڕی 500 ملیۆن تمه‌ن بده‌ن به رژێم.
ئه‌م كچه له به‌شێكی دیكه‌ی گێڕانه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، له به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی مردن، له خانه‌ی هۆكاری مردنه‌كه، ده‌نووسن شتێكی ره‌ق به‌ر سه‌ری كه‌وتووه. واته حكومه‌ت ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ی نرخی فیشه‌كه‌كه‌ش وه‌رده‌گرێت، ددان به‌وه‌دا نانێت كه ئه‌و كه‌سه به فیشه‌ك كوژراوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئه‌م هه‌مو تووندوتیژییه، به‌ڵام خه‌ڵك له‌و باوه‌ڕه‌دایه بارودۆخی ئه‌م جاره جیاوازتره. هه‌موان بڕوایان به‌وه‌یه رژێم كۆتایی پێدێت. به ته‌واوی هه‌ست ده‌كرێت دۆخی شاره‌كان جیاوازه. شه‌قامه‌كانی تاران و شاره‌كانی دیكه، پڕیه‌تی له خه‌ڵك كه به ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌كه‌ن و داوای مافه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و له رژێم ناڕازین".
جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه: "سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، به‌شداره له خۆپیشاندانه‌كاندا. من به چاوی خۆم ژنانی دووگیانم بینی، بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان. هه‌رزه‌كار و پیاوی به‌ساڵاچوو، شان به شانی گه‌نجه‌كان، دژ به حكومه‌ت هاوار ده‌كه‌ن. به‌ڵام رۆژی شه‌ممه هه‌مو شتێك گۆڕا و به ته‌قه وه‌ڵامی خۆپیشانده‌رانیان دایه‌وه. ئه‌م رژێمه به راده‌یه‌ك دڵڕه‌ق و خوێناوییه، ئاماده‌یه هه‌موان بكوژێت. خه‌ڵكی به ده‌ستی خاڵی هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و دروشم ده‌ڵێنه‌وه. كه‌چی ئه‌وان به فیشه‌كی راسته‌قینه وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه، خه‌ڵك به‌نیاز نییه بكشێته‌وه.
به‌شێكی له پشتی په‌نجه‌ره‌كانه‌وه هاوار ده‌كه‌ن مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر، له گه‌ڕه‌كه‌كان گردبوونه‌وه‌ی خۆجێی ئه‌نجامده‌ده‌ن. له گۆڕستانی به‌هه‌شت زه‌هرا، دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی كوژراوه‌كان، هه‌موان هاوار ده‌كه‌ن مه‌رگ بۆ خامه‌نه‌یی و چیتر كه‌س ناترسێت".
ئه‌م خۆپیشانده‌ره گه‌نجه، ئاوا كۆتایی به قسه‌كانی هێنا: ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئێران رووده‌دات: "قه‌سابخانه‌یه. ئاشكرایه ئێمه له وڵاتی خۆماندا، وه‌ك بارمته ده‌ستبه‌رسه‌ر كراوین. به‌ڵام باوه‌ڕمان به ئاینده‌یه‌كی باشتر هه‌یه و له پێناو ئازادی به‌رده‌وام ده‌بین له خه‌بات و تێكۆشان".
PM:09:55:15/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت