راپۆرتێک: حەماس لە رێگەی سیستمێکی نهێنییەوە مووچه‌ی كارمه‌نده‌كانی دابه‌ش ده‌كات
وێستگەنیوز- هەورامان وريا قانع
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی "بی بی سی" كه به‌م دواییانه بڵاویكردووه‌ته‌وه، بزووتنه‌وه‌ی حەماس له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووه كه توانیویه‌تی جار جاره به بڕی 7 ملیۆن دۆلار و له ڕێگه‌ی سیستمێكی نهینییه‌وه، مووچه‌ی 30 هه‌زار كارمه‌ندی حكومی بدات.
به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان قسه‌یان بۆ ئاژانسی بی بی سی به‌ریتانی كردووه، كارمه‌ندانی حكومه‌ت كه حه‌ماس له غه‌ززه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، هه‌ر ده هه‌فته جارێك (واته دوو مانگ و نیو)، نزیكه‌ی له سه‌دا 20% موچه‌ی پێشوویان وه‌رده‌گرن. له‌م باره‌یه‌وه 3 كارمه‌ند ئه‌وه‌یان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه كه هه‌فته‌ی پێشوو، بڕی 300 دۆلاریان وه‌رگرتووه.
سیستمێكی نهێنی
له‌به‌ر نه‌بوونی سیستمی بانكی و بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل، بزووتنه‌وه‌ی حه..ما..س له مه‌سه‌له‌ی دابه‌شكردنی موچه‌دا، په‌نای بۆ سیستمێكی زۆر نهێنی بردووه كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
زۆرجار كارمه‌نده‌كان له مۆبایله‌كانی خۆیانه‌وه یان مۆبایلی هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه، نامه‌یه‌كی نهێنیان پێ ده‌گات و داوایان لێ ده‌كرێت له فڵان كاتدا، بڕۆن بۆ فڵان شوێن، له‌وێ"هاوڕێیه‌ك ده‌بینن و چایه‌ك پێكه‌وه ده‌خۆنه‌وه".
له شوێنی به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌كه، كارمه‌نده‌كه له پیاوێك یان هه‌ندێكجار له ئافره‌تێك نزیك ده‌بێته‌وه و زه‌رفێكی لێ وه‌رده‌گرێت كه پاره‌ی تێدایه، پاشان پیاوه‌كه یان ئافره‌ته‌كه له‌و ناوه نامێنێت.
یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له غه‌ززه ده‌ڵێت، "هه‌ر جارێك ده‌ڕۆم بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كه‌م، ماڵئاوایی له خێزانه‌كه‌م ده‌كه‌م، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مه كۆتا جاربێت بیانبینم. له یه‌كێك له‌و جارانه‌دا، به هه‌زارحاڵ له بۆردومانێكی ئیسرائیل رزگارم بوو، بۆردومانه‌كه له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌دا، خاڵێكی قه‌ره‌باڵغی دابه‌شكردنی كردبووه ئامانج".
پاره‌ی كۆن و پوارتكاو
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی بی بی سی، هه‌ندێك له كارمه‌نده‌كان گله‌یی له كۆنی و خراپی پاره‌كه ده‌كه‌ن، له‌م باره‌یه‌وه مامۆستای قوتابخانه‌یه‌كی حكومی ده‌ڵێت: زۆربه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه به‌م دوایانه وه‌رمانگرتووه، كۆن و پوارتكاون و له بازاڕ لێمان وه‌رناگرن".
عه‌لا كه خێزانێكی شه‌ش كه‌سی به‌خێوده‌كات ده‌ڵێت: "دوای دوو مانگ و نیو له برسییه‌تی، پاره‌یه‌كی كۆن و دڕاومان ده‌ده‌نێ كه بۆ به‌كارهێنان و خه‌رجكردن ناشێت". هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات به‌رده‌وام ده‌ڕوات بۆ سه‌نته‌ری دابه‌شكردنی یارمه‌تییه‌كان، تاكو تۆزێك ئاردی ده‌ستكه‌وێت. به‌ڵام زۆرجار به‌ده‌ستی به‌تاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پاره‌ی ژێرزه‌مینه‌كان
راپۆرته‌كه‌ی بی بی سی، باس له‌وه ده‌كات ئه‌و ڕێگایه‌ی كه بزووتنه‌وه‌كه ده‌توانێت ته‌مویلی موچه‌كانی پێ بكات، هێشتا جێگای گومانه. به‌تایبه‌ت دوای به ئامانجگرتنی ژێرخانی دارایی بزووتنه‌وه‌كه. به‌ڵام به‌رپرسێكی پێشووی بزووته‌وه‌كه، باس له‌وه ده‌كات حه..ما..س پێش هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023، نزیكه‌ی 700 ملیۆن دۆلار و سه‌دان ملیۆن شیكلی ئیسرائیلی، له ژێرزه‌مینه‌كاندا هه‌ڵگرتبوو. پێده‌چێت ئه‌و پارانه، راسته‌وخۆ له‌ژێر چاودێری سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌كه یه‌حیا سنوار و محه‌مه‌دی برایدا بووبێت كه هه‌ردووكیان له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئیسرائیل‌دا كوژران.
دابه‌شكردنی یارمه‌تییه‌كان
بزووتنه‌وه‌كه له میانه‌ی لیژنه‌ی فریاكه‌وتنی ناوخۆییه‌وه، به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك بۆ ئه‌ندامه‌كانی و خێزانه‌كانیان. ئه‌مه له كاتێكدایه سه‌باره‌ت به جیاكاریی له‌دابه‌شكردنی یارمه‌تییه‌كان، گله‌یی و گازه‌نده‌ی دانیشتوان تابێت زیاتر ده‌بێت. زۆرێك باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌كه نین، له وه‌رگرتنی یارمه‌تییه‌كان دوور ده‌خرێنه‌وه یان بێ به‌ش ده‌كرێن. ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌ندێكجار نرخی یه‌ك كیلۆ ئارد ده‌گاته 80 دۆلار.
ئه‌وه‌تا نه‌سرین خالید كه بێوه‌ژنه و دایكی سێ منداڵه ده‌ڵێت، "له‌كاتێكدا منداڵه‌كانم به‌هۆی برسییه‌تییه‌وه ده‌گرین، بینییان دراوسێكه‌مان كه لایه‌نگری حه..ما..سن، سه‌به‌ته‌ی خۆراك و فه‌رده ئارد وه‌رده‌گرن، ئایا ئا ئه‌مه‌یه دادپه‌روه‌ریی؟".
PM:05:19:07/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت