پێشوازی وڵاتان لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکەی ئەمریکا و ئێران
وێستگەنیوز-
دوای ئەوەی دوێنێ شەممە 12ی نیسانی 2025، یەکەم خولی دانوستانی ئەمریکا و ئێران لە مەسقەت بەڕێوەچوو بەشێکی زۆری وڵاتان پشتگیریان بۆ دانوستانە ناڕاستەوخۆکەی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەربڕی.
بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای کۆتایی هاتنی خولی یەکەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا و دەربڕینی رەزامەندی لایەنەکان، هەندێک لە وڵاتەکان پێشوازیان کرد لە ئەو دانوستانانە.
سەفیان ئەلقزا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئوردن لە کاردانەوە بە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە عومان بە جەخت لەسەر پاڵپشتی ئەو وڵاتە لە هەوڵە دیپلۆماتیکەکان بۆ چارەسەری کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆوە، لەسەر زەروورەتی تۆکمە کردنەوەی ئاشتی و ئاسایش لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی جەختی کرد.
میسریش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، لە دەستپێکی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا پێشوازی کرد و رۆڵی ناوبژیوانی عومان بۆ ئاسانکاری گفتوگۆکانی بەرز نرخاند.
راشیگەیاند، کە پێی وایە کە ئەو رێگەیە دەتوانێت ببێتە هۆی رێککەوتنێکی باش و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییە ناوچەییەکان.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی بەحرەینیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە کاردانەوە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بە میوانداری عومان هیوای دەربڕی کە ئەو هەڵە ببێتە هۆی ئاسایش، ئاشتی و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
جاسم محەمەد، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری وڵاتانی کەنداوی فارس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک هیوای خواست کە دانوستانە سازێنەرەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ببێتە هۆی ئەنجامی ئەرێنی و ئاسۆیەکی نوێ بکاتەوە بۆ دوولایەنەکە کە هەر ئەوە دەبێتە هۆی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، عێراق پێشوازی دەکات لە دەستپێکی دانوستانی ئێران و ئەمریکا لە عومان و نیشانە ئەرێنییەکانی لە ئەو بارەوە بەرز نرخاند و هەڵوێستی بەغدای پاڵپشتی لە دیپلۆماسی و چارەسەری قەیرانەکان لە رێگەی دانوستانەوە وەسف کرد و هیوای خواست کە ئەو دانوستانانە ببێتە هۆی ئەنجامێکی ئەرێنی لە داهاتوویەکی نزیکدا.
هەروەها وڵاتانی کوەیت و قەتەر و عەرەبستانیش لە بەیاننامەی جیاجیادا وێڕای پێشوازی لە دەستپێکی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا و هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو دانوستانانە، دەستخۆشیان لە وڵاتی عومان کرد بۆ هەوڵدانەکانی لە ئەو بارەەوە.
AM:08:36:13/04/2025
ئهم بابهته 1004
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت