هه‌ورى ماماتۆس له شارى به‌سره بینرا
        
                
        
        
        
          
وێستگه نیوز-
پسپۆڕێكى بوارى كه‌شناسى له عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ له پارێزگاى به‌سڕه هه‌ورى ماماتۆس بینرا، له وێنه‌كه‌شدا هه‌ورێكى سه‌رنجراكێش ده‌رده‌كه‌وێت.
	
سادق عه‌تیه، پسپۆڕى بوارى كه‌شناسى عیراق له په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كى بڵاوكردۆته‌وه و له وێنه‌كه‌دا هه‌ورێك نیشان ده‌دات كه پێى ده‌ڵێن "هه‌ورى ماماتۆس"
	
هه‌ورى ماماتۆس به‌وه‌ناسراوه كه هاوشێوه‌ى سه‌دى مانگایه، وشه‌ى ماماتۆس وشه‌یه‌كى لاتینیه، ئه‌م جۆره هه‌وره به‌چه‌ند وێنه‌یه‌كى جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها زۆرجار چه‌ند كاتژمێرێك یاخود چه‌ند رۆژێك هه‌وره‌كه به‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه ، به‌هۆى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌واوه ده‌رده‌كه‌وێت، كه هیچ زیانێكى سروشتىنیه.
 
        
        PM:03:08:11/04/2021 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									7196
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت