بۆ یەکەمجار لە مێژوودا؛ کەشتیی «ڤۆیجەر 1» مەودای یەک رۆژی رووناکی لە زەوییەوە تێدەپەڕێنێت
وێستگەنیوز- بابان عومەر
لە رووداوێکی مێژوویی ناوازەدا لە بۆشایی ئاسماندا، ئەمڕۆ کەشتیی ئاسمانیی (ڤۆیجەر 1) ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆمار دەکات و مەودای یەک رۆژی رووناکی لە هەسارەی زەوییەوە دوور دەکەوێتەوە.
کاتژمێر 1:16 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان، کەشتیی (ڤۆیجەر 1) دەبێتە یەکەم تەنی دروستکراوی دەستی مرۆڤ کە بە دووریی یەک رۆژی رووناکی لە زەوی تێپەڕ ببێت، ئەو مەودایەش دەکاتە 25 ملیار و 900 ملیۆن کیلۆمەتر.
ئەم کەشتییە ئاسمانییە، کە ماوەی گەشتەکەی 49 ساڵە، لە 5ـی ئەیلوولی 1979دا بەرەو قووڵایی بۆشایی ئاسمان هەڵدراوە.
لەم گەشتە دوورودرێژەیدا، (ڤۆیجەر 1) چەندین کۆد، زانیاری و نهێنیی مرۆڤ و شارستانییەتی زەویی لەخۆیدا هەڵگرتووە، بەو هیوایەی لە داهاتوودا بگاتە دەست بوونەوەر و ژیانی دیکەی زیرەک لە گەردووندا.
AM:11:31:18/11/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت