باڤی یاسین دەبێتە یەکەم و تاکە ئەندامی ئەکادیمیای خەڵاتەکانی "ئێمی" لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق
وێستگەنیوز-
لە دەستکەوتێکی نوێ و گرنگی نێودەوڵەتیدا بۆ هونەری کوردی لەسەر ئاستی جیهان باڤی یاسین، سەرۆک و دامەزرێنەری هەردوو دامەزراوەی "کۆمیسیۆنی فیلمی کوردستان" و "سندوقی فیلمی کوردستان"، بە فەرمی وەک یەکەمین و تاکە ئەندام لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ئەکادیمیای نێودەوڵەتیی زانست و هونەرەکانی تەلەڤزیۆن هەڵبژێردرا.
ئەم ئەکادیمیایە وەک یەکێک لە گەورەترین ناوەندە باڵاکانی هونەر لە جیهاندا دەناسرێت کە سەرپەرشتیی رێوڕەسم و بەخشینی خەڵاتە جیهانییەکانی "ئێمی نێودەوڵەتی" (International Emmy® Awards) دەکات، کە لە ناوەندەکانی فیلمسازی و بەرهەمهێناندا بە هاوتای خەڵاتی "ئۆسکار" دادەنرێت لە کەرتی بەرهەمهێنانە تەلەڤزیۆنییەکاندا.
بەدەستهێنانی ئەم ئەندامێتییە لە لایەن باڤی یاسینەوە و گەیشتنی بەم پێگە باڵایە، هەنگاوێکی مێژوویی دادەنرێت کە کاریگەریی بەرچاوی دەبێت لەسەر زیاتر ناساندنی تواناکانی بواری فیلمسازی و برەودان بە بەرهەمە کوردییەکان لە ناوەندە جیهانییەکاندا، هاوکات دەبێتە هۆی دروستکردنی پردێکی پەیوەندیی پتەو لە نێوان هونەرمەندانی هەرێمی کوردستان و گەورەترین ناوەند و دەزگا هونەرییەکانی سەر ئاستی نێودەوڵەتی.
PM:02:26:21/09/2026
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت