هونەرمەندی گەورەی کورد شوان عەتوف لە فێستیڤاڵی کان لەگەڵ ئەکتەری ناوداری میسری حسێن فەهمی دەرکەوت


وێستگەنیوز-

لەچوارچێوەی خولی 79یەمین فیلمی فێستیڤاڵی کان کە یەکێکە لە گەورەترین فێستیڤاڵەکانی جیهان هونەرمەندی کورد شوان عەتوف بە بانگهێشتنامەی فەرمی فیلم کۆمیشنی کوردستان و فێستیڤاڵی کان ئامادەبوو.

هونەرمەند شوان عەتوف لەم وێنەیەدا لەگەڵ ئەکتەری ناوداری میسری حسێن فەهمی دەبینرێت کە لە چوارچێوەی دیدارو کۆبوونەوە جیاجیاکانی بوو لەگەڵ فیلم کۆمیشنی کوردستان و بریکارەکانی نواندنی کۆمۆنیاکان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی فیلم لە مارکێتی گەورەی فێستیڤاڵی کان.

هونەرمەند شوان عەتوف لە ساڵانی پێشوو تردا بەشداری فێستیڤاڵی قاهیرەی سینەمایی کردووە.

هەروەها شوان عەتوف بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "کە ئامادەبوونی ناوی کوردستان لە ڕێگەی فیلم کۆمیشنی کوردستانەوە ئەمساڵ ناوازە بوو، ئومێد دەکرێت ببێتە هاوکاری زۆربوونی بەرهەم هێنانی فیلمی کوردی".


PM:03:26:18/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت