بەریتانیا فرۆشتنی تووتن لەو کەسانە قەدەغە دەکات کە لە دوای 2009 لەدایکبوون
وێستگەنیوز-
پەرلەمانی بەریتانیا، دوای ڕەزامەندی هەردوو ئەنجومەنی گشتی و لۆردان، پڕۆژەیاسای "تووتن و جگەرەی ئەلیکترۆنی" پەسەند کرد، ئهمه ههنگاوێكه ڕێگە خۆش دەکات بۆ گرتنەبەری سیستمێکی تەندروستی نوێ كه ئامانجی دروستکردنی "نەوەیەکی دوور لە جگەرەکێشان"ـە.
بەپێی یاسا نوێیەکە، ئەو کەسانەی لە دوای 1ی کانوونی دووەمی 2009 لەدایکبوون، بۆ هەمیشە و بۆ تەواوی ژیانیان، لە کڕینی بەرهەمەکانی تووتن، بە شێوەیەکی یاسایی، قەدەغە دەکرێن، ئەمە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی شاهانه كه چاوەڕوان دەکرێت رهزامهندی لهسهر پرۆژه بڕیارهكه بدات.
یاساکە دەسەڵاتی فراوان دەداتە وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا، بۆ ڕێکخستنی کەرتی تووتن و نیکۆتین، لەوانەش کۆنتڕۆڵکردنی پەیوەست بە پێچانەوە (پاکەتکردن)، تامەکان و میکانیزمەکانی فرۆشتن.
هەروەها پڕۆژەکە كۆتوبهندی زیاتر دهخاته سهر جگەرەکێشان لە شوێنە گشتییەکاندا، بە شێوەیەک بەکارهێنانی جگەرەی ئاسایی و ئەلیکترۆنی، لە ناو ئەو ئۆتۆمبێلانەی منداڵیان تێدایە، لە شوێنهكانی یاریکردن، چواردەوری قوتابخانەکان و دەروازەی نەخۆشخانەکان، قەدەغە دەکرێت. لە بەرانبەردا، یاساکە باخچەی باڕەکان، کەناراوەکان، شوێنە دەرەکییە تایبەتەکان و ماڵەکان بەدەر دەکات.
بەرپرسانی حکومەت ئەم یاسایەیان بە "گەورەترین دەستوەردان لە تەندروستی گشتیدا لە ماوەی نەوەیەکی تەواودا" وەسف کرد، ئاماژەیان بەوە کرد ئامانج لێی، کەمکردنەوەی جگەرەکێشانە وەک یەکێک لە دیارترین هۆکارەکانی مردن و ئەو نەخۆشیانەی لە وڵاتەکەدا دەکرێت ڕێگرییان لێ بکرێت.
وەزیری تەندروستی لە ئەنجومەنی لۆردان، بارۆنیس میرۆن، لە کۆمێنتێکیدا لەسەر پەسەندکردنی پڕۆژەکە وتی: "ئەمڕۆ له پهرلهمان، کۆتایی به گەشتی ئەم یاسایەیە هات. ئەمە پڕۆژەیەکی پێشەنگە، بەرەو نەوەیەکی دوور لە جگەرەکێشانمان دەبات و دەتوانم جەخت لهوه بکەمەوە ژیانی مرۆڤەکان ڕزگار دەکات".
لە بەرانبەردا، یاساکە لە ناو پەرلەمان، ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتهوه، بەو پێیەی لۆرد ناسیبی، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی پارێزگاران، پێی وابوو یاساکە ڕەنگە كێشه بۆ چەندین کەرت دروست بکات، بەتایبەتی بازرگانی فرۆشتنی وردەواڵه و جەختی لەوە کردەوە "دەبێت سهرهتای پێشینەی کارەکان، هۆشیارکردنەوەی خەڵک و ڕێگریکردن بێت لە دەستپێکردنی جگەرەکێشان لە ڕێگەی پەروەردەوە".
لەلای خۆیانەوە، ڕێکخراوە تەندروستی و کۆمەڵایەتییەکان، پێشوازییان لە یاساکە کرد و بە هەنگاوێکی وەرچەرخان لە پاراستنی تەندروستی گشتیدا دایاننا.
لهم بارهیهوه، سارا سلیت لە ڕێکخراوی "Asthma + Lung UK" رایگهیاند یاساکە دەرفەتێکی گرنگە بۆ باشترکردنی تەندروستی کۆمەڵگا، بەڵام لە هەمان کاتدا جەختی لهوه كردهوه، پێویستی پاڵپشتی ئهو كهسانه بكرێت كه له ئێستادا جگهره دهكێشن.
سارا لهم رووهوه دهڵێت: "دەبێت حکومەت دەستەبەرکردنی پاڵپشتییەکی بەرفراوان بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان مسۆگەر بکات، تاوەکو جگەرەکێشانی ئێستا، بەبێ یارمەتی نەمێننەوە. هەروەها پێویستە پیشەسازی تووتن، لە ڕێگەی باجی دیاریکراوەوە، بەشداری لە دابینکردنی بودجەی ئەم بەرنامانەدا بکات، ئهمه بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانە تەندروستیانەی کە بووەتە هۆکاریان".
PM:02:30:23/04/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت