رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد-بەریتانیا خەڵاتی پێشەنگی ساڵ دەبەخشێتە پەیمانگەیەکی هەرێمی کوردستان


وێستگەنیوز-

رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد-بەریتانیا خەڵاتی پێشەنگی ساڵ دەبەخشێتە پەیمانگای بابان کە یەکێکە لە پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان.


لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوە و نرخاندنی تواناکانی ناوخۆی نیشتمان، د. گۆڤە ئەحمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد-بەریتانیا، سەردانی هێژا کامەران عەلی، خاوەن و دامەزرێنەری پەیمانگای بابان بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر (Baban Institute for Computer Science) کرد.

وەک رێکخراوەکە ئاماژەی پێداوە، ئەم سەردانە بە مەبەستی دەربڕینی پێزانین و رێزلێنان بوو بۆ ئەو خزمەت و هەوڵەی پەیمانگاکە لە بواری پەرەپێدانی زانست، تەکنەلۆژیا و پێگەیاندنی گەنجان لە کەرتی ئایتی (IT)دا ئەنجامی داون، هەروەها خەڵاتی شکۆمەندیی "شاهانەیی گەنجی ساڵ 2025” پێشکەش هێژا کامەران عەلی، بەڕێوەبەری پەیمانگاکە کرا.


AM:09:56:18/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت