ڕاپەرێکی بەناوبانگ بە تۆمەتی دەستدرێژی دەستگیرکرا


پۆلیسی فەرەنسا دەستگیرکردنی ڕاپەری بەناوبانگی فەرەنسی "زۆلا"ی تەمەن 26 ساڵی ڕاگەیاند بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر یەکێک لە هەوادارەکانی خۆی کە تەمەنی 19 ساڵە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکان ئەم ڕوداوە لە ماڵی ئەم گۆرانیبێژە ڕاپەرەدا ڕوویداوە کە دەکەوێتە شارۆچکەی لۆبان سەر بە هەرێمی Seine-et-Marne، کاتێک بە شێوەیەکی زۆر توندوتیژانە گەنجە تەمەن 19 ساڵانەکەی ئەشکەنجەداوە.

لای خۆیەوە پۆلیسی ناوچەکە ڕایگەیاند کە هەریەکە لە گۆرانیبێژی ڕاپەری فەرەنسی "زۆلا" و 3 کەسی دیکەیان دەستگیرکردووە کە گومانیان لێدەکرێت بە هاوبەشی ئەم کارەیان ئەنجامدابێت، بە جۆرێک ئەو گەنجەیان ڕفاندبێت و پاشان ئەشکەنجەیان دابێت.

جێگەی باسە دەستگیرکردنی ئەم ڕاپەرە لە کاتێدایە کە گەنجەکە سکاڵای یاسایی تۆمارکردووە و ئاماژەی بەوە داوە کە بە بێ هیچ هۆکارێک و تەنها بە مەبەستی وێنە چرکاندن لەگەڵ ئەو گۆرانیبێژە ئەم ڕوداوە بە ئازارەی بەسەرهاتووە.


PM:12:51:20/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت