سۆفیا لەبارەی خۆشەویستە نوێیەکەی ترۆدۆ هاتە دەنگ
سۆفیا گریگوار بێدەنگی شکاند لەبارەی پەیوەندیە سۆزداریە نوێیەکەی جاستن ترۆدۆ هاوسەری پێشووی ئەم خانمە و سەرۆک وەزیرانی پێشووی کەنەدا کە ئێستا لە پەیوەندی خۆشەویستیدایە لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژی ناودار کاتی بیری.
ئەم خانمە لەمیانەی ئامادەبوونی لە پۆدکاستێکدا پێشکەشکاری پۆدکاستەکە "ئێرلین دیکستۆن" سەرسوڕمانی خۆی بۆ ئارامگرتنی سۆفیا دەربڕیوە لەکاتێکدا هاوسەری پێشووی ئێستا لە پەیوەندیەکی نوێی سۆزداریدایە.
لەوەڵامدا سۆفیا وتویەتی"ئێمە مرۆڤین ئاساییە ئەگەر ڕوداوەکانی چواردەورمان کاریگەری هەبێت لەسەرمان و وتویەتی من دایکێکی تەنها نیم و هاوبەشی پیاوێکم کە باوکێکی دڵسۆزە بۆ منداڵەکانی و گرنگیان پێدەدات".
ترۆدۆ و گریگوار ساڵی 2023 جیابونەوەی خۆیان ڕاگەیاند پاش 18ساڵ هاوسەرگیری و خاوەنی 3 منداڵن.
مانگی سێپتێمبەری ئەمساڵ وێنەیەکی ترۆدۆ و خانمە گۆرانیبێژ کاتی بیری لە دیمەنێکی ڕۆمانسیدا بڵاوبویەوە، پاش ئەوەش پەیوەندیەکەیان بە ئاشکرا ڕاگەیاند .
سۆفیا باسی لەوەش کردووە کە هەموو بابەتێک پاڵنەری هەیە، ئەوەی لەمەودوا چی دەکات و چۆن دەبێت پەیوەندی بە خۆیەوە هەیە و ڕێگا دەدات بە خۆی توڕە و بێ هیوا ببێت لە هاوسەری پێشووی".
PM:05:08:19/11/2025
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت