توێژینەوەیەک: بیرکردنەوەی مرۆڤ لەبارەی بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان گۆڕاوە
ئەنجامی توێژینەوەیەکی سویسری ترس و زیانەکانی بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکانی لەلای هاوڵاتیان خستۆتە ڕوو.
لەم توێژینەوەیەدا داتای ڕاپرسی لە 4500 هاوڵاتی وەرگیراوە کە تەمەنیان لە نێوان 15-79 ساڵ بووە، هەروەها هەموو لەسەر ئەوە کۆک بوون بەکارهێنانی مۆبایل بڕیارێکی هەڵە و مەترسیدارە و ترسیان هەیە لەکاریگەری ئەم ئامێرانە لەسەر تەندروستی دەرونی و جەستەییان.
لەتوێژینەوەکەدا دەرکەوتووە ترس و سترێسی بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان لەناو هاوڵاتیان بەگوێرەی تەمەنیان دەگۆڕێت، بەجۆرێک گەنجەکان بەکارهێنانی مۆبایل بۆ کارکردن و پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و سۆزداریەکان بۆتە هۆی سترێس بۆیان و لەناو کەسانی بەتەمەن بەکارهێنانی مۆبایل بۆ زانینی دواین بابەتە تەندروستیەکانی پەیوەندیدار بە ژیانیانەوە سترێس و ترسی بۆ دروستکردوون.
ئەم توێژینەوەیە گۆڕانکاری سەرچاوەکانی ترس ی لەناو هاوڵاتیان دەرخستووە، بەجۆرێک لە ئێستادا مرۆڤ تاکە ترسی لە نەخۆشی و چالێنج نییە بەڵکو ئەو کەرەستانەی ڕۆژانەش بەکاریدەهێنێت بووە بە سەرچاوەیەکی ترس بۆی.
AM:10:56:18/11/2025
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت