ڤیدیۆ: سەرنشینانی فڕۆکەیەک ساتی تەقینەوەیەکی گەورە تۆماردەکەن


ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە کە لە نێو فڕۆکەیەکدا گیراوە لە کاتی فڕینیدا بەسەر ئاسمانی ئەرجەنتین، ڤیدیۆکە ئاگرێکی گەورە و هێڵێکی ڕەشی دووکەڵ نیشاندەدات.

بە گوێرەی بەرپرسانی بۆینس ئایرسی پایتەختی وڵاتی ئەرجەنتین ئەم ئاگرە لە پاش تەقینەوەیەکی بەهێز لە یەکێک لە کۆمەڵگە پیشەسازییەکاندا ڕویداوە.


هەروەها برینداربوونی نزیکەی 15 کەسی لێکەوتۆتەوە کە دەستبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بە مەبەستی چارەسەرکردنیان.

لای خۆیەوە گاستۆن گرانادۆس سەرۆکی شارەوانی ئەو شارە ڕایگەیاند کە ڕوداوەکە زۆر گەورە بووە و زیانێکی زۆری گەیاندووە.


PM:02:34:15/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت