تیزەری زنجیرە دۆکیومێنتارییەکەی تەیلۆر سویفت بڵاوکرایەوە
ئەستێرەی پۆپی ئەمریکی خانمە هونەرمەند تەیلۆر سویفت ڕۆژی پێنجشەممە تیزەری نوێترین زنجیرەی دۆکیومێنتاری خۆی بە ناوی "End of an Era" بڵاوکردەوە و پێشکەشی هەوادارەکانی کرد.
دیمەنەکانی تیزەرەکە بە پیشاندانی ڕوداوەکانی پشت کامێرای گەشتە ناوازەکەی تەیلۆر بە ناوی گەڕانی "Eras" دەستپێدەکات و ئەو خانمە گۆرانیبێژە ئاماژە بەوە دەدات کە ئەو زۆر بە ئاگا و وریایە لە هێزە نامۆ و نهێنی ئامێزەکان کە بە بیریدا دێن، ئەوانە کۆمەڵیک هێزن کە هەرگیز کۆنترۆڵ ناکرێن".
هەروەها لە درێژەی وتەکانیدا دەڵێت:" گەشتی کۆنسێرتەکانم توانی بە یەک جار 70 هەزار کەس لە نزیک یەکدی کۆبکاتەوە، ئەوەش زۆر تایبەتە بە لای منەوە، بیرۆکەی ئەم گەڕانەم دوو ساڵ بەر لە ئێستا بۆ هات".
جێگەی باسە ئەم زنجیرە نوێیەی سویفت کە لە 6 ئەڵقە پێکهاتووە تەواوی گەشتە سەرنجڕاکێشەکەی سویفت و تەنانەت نهێنییەکانی ژیانی تایبەتی ئەو خانمە گۆرانیبێژە ئاشکرادەکات، بە تایبەتی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ هاوسەری ئێستای.
PM:12:01:15/11/2025
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت