ڕۆبەرت کیۆساکی نهێنییەک بۆ دەوڵەمەندبوون ئاشکرا دەکات


ڕۆبەرت کیۆساکی خاوەنی کتێبی "باوکی دەوڵەمەند و باوکی هەژار" باس لەوە دەکات چانسی دەوڵەمەندبوون لەبەردەم هەمواندا هەیە، تەنانەت هەژارەکانیش بەڵام بەو مەرجەی بزانن چۆن سوودی لێدەبین بۆ ئەوەی وەبەرهێنانەکەیان ببێتە چوار هێندە.

لەتویتێکدا ئەم پیاوە دەڵێت" باوەڕم بەوە نییە یارمەتی هەژارێک بدەیت، باشترە فێری کارێکی بکەیت بۆ ئەوەی بەردەوام خۆی پارە بۆ خۆی پەیدا بکات".

کیۆساکی دەڵێت "لام وایە زۆرینەی خەڵک دەتوانن ئۆنسەیەکی زیوو بە 50 دۆلار بکڕن، پێشبینی دەکەم لەماوەی داهاتودا نرخی ئۆنسەیەک زیوو بگاتە 200 دۆلار بەو جۆرە پارەکە دەبێتە چوار هێندە".

ئامۆژگاریەکی دیکە کە کیۆساکی دوبارەی دەکاتەوە ئەوەیە "نهێنی دەستکەوت لەکڕیندایە نەک لە فرۆشتن بەمانایەکی دیکە "هەتا هەرزانە بکڕە کە گران بوو بیفرۆشە".

بۆچی زیوو؟
لەبەر ئەوەی زیوو کانزایەکی سەرەکی وەبەرهێنانەکانی ئەم سەردەمەیە، لەئێستادا بەراورد بەزێڕ نرخەکەی هەرزانترە  لەبەر ئەوە بیرۆکەیەکی باشە بۆ وەبەرهێنانی بچووک.

ئەم پیاوە پەیامێکی ڕوون ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات و دەڵێت"چاوەڕێ مەکەن و زیوو بکڕن چونکە ئەگەر ئەمە نەکەن دواتر دەچنە ڕیزی لەدەستچووەکان".


PM:03:38:13/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت