‌کاتژمێرێک بە بەهای 17.6 ملیۆن دۆلار فرۆشرا


پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە خانەی فلیپس بۆ زیادکردنی ئاشکرا ڕایگەیاند لە پاش خستنەڕووی کاتژمێری براندی "Patek Philippe" لە خانەکە، بە بەهایەکی زۆر گرانتر مامەڵەی پێوە کراوە بە بەراورد بە بەهای کۆتا فرۆشتنی لەو خانەیە.


9 ساڵ بەر لە ئێستا ئەم کاتژمێرە بە بەهای 13.64 ملیۆن دۆلار فرۆشراوە و ئەمساڵیش جارێکی دیکە پاش خستنەڕووی بەهاکەی بەرز بۆتەوە بۆ نزیکەی  17.6 ملیۆن دۆلار.

کاتژمێری Patek Philippe Perpetual Calendar خاوەنی ژمارەی 1518 و لە بەرهەمهێنراوی ساڵی 1943 یە، هاوکات ئەم کاتژمێرە بە یەکێک لەو 4 کاتژمێرە دەگمەنە دادەنرێت کە لە پێکهاتەی پۆڵای بێ خەوش دروستکراوە و بە هیچ جۆرێک ڕەنگی تێکناچێت، ئەم نیشانە دەگمەنەشی وای کردووە خواستێکی زۆری لەسەر هەبێت تەنانەت پێش کاتژمێری ئاڵتوونی بکەوێت.



PM:01:42:10/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت