‌ڕێگایەکی ئاسان بۆ دابەزاندنی کێش تاقیبکەرەوە


بەهۆی کوالیتی ئێستای ژیانکردنەوە زۆرن ئەوانەی بەدەست کێشی زیاددەی لەشیان دەناڵێنن و بەدوای ڕێگایەک دەگەڕێن بۆ دابەزاندنی کێشیان، بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە گۆڤاری "Times of India" بڵاویکردۆتەوە دەکرێت سوود لە ئاوی جۆ و لیمۆ وەربگیرێت بۆ دابەزاندنی کێشی لەش.


لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە ئاوی جۆ خواردنەوەیەکە لە ئاوێک کە جۆ تیایدا کوڵێنرابێت و نەرم کرابێتەوە، دواتر لەگەڵ شەربەتێکی لیمۆ تێکەڵاو بکرێت و بخورێتەوە ئەمە هەستی تێربوون زۆر دەکات و گەدە چالاک دەکات و کۆلیسترۆڵی زیانبەخشی خوێن دادەبەزێنێت، لەبەرئەوەی جۆ بڕێکی زۆر ڕیشاڵی تیادایە ئەوەش هەست بەتێربوون زیاد دەکات، ئاوی جۆ جەستە بەشێداری دەهێڵێتەوە و کالۆری سودبەخش دەدات بەلەش.

خواردنەوەی ئەم گیراوەیە لەگەڵ ئاوی شلەتێن لە بەیانیاندا و ڕێکخستنی ژەمەکان و چالاکی وەرزشی بژاردەیەکی تەندروست و گونجاوە بۆ دابەزاندنی کێش بەبۆچوونی پسپۆڕان.

ئەم خواردنەوەیە بۆ تەندروستی گەدە سوودی زۆرە و یارمەتی مژینی پێکهاتە خۆراکیەکان دەدات لەلایەن گەدەوە، هاوکات کۆلیسترۆلی زیانبەخشی خوێن دادەبەزێنێت و تەندروستی دڵ و ملولەکانی خوێن باش دەکات .

هاوکات گیراوەی جۆ و ئاوی لیمۆ ئاستی شەکرەی خوێن دادەبەزێنێت، هەروەها ترشی فۆلیک و ئاسن و مەنگەنیزی تیادایە کە بەرگری لەش بەهێز دەکات و پیربوون دوادەخات.

گیراوەکە بەم جۆرە ئامادە بکە:
ـ3/4 ی کوپێک جۆ ئاوی ساردی بۆ زیاد بکە هەتا ئاوەکە خاوێن دەبێتەوە.
ـ جۆکە لەگەڵ 6 پەرداخ ئاو و لەتێک لیمۆ بە هەندێک توێکڵەکەیەوە تێکەڵاو بکە و بیخەرە سەر ئاگرێکی مامناوەند هەتا دەکوڵێت و قوڵپ دەدات، پاش ئەوە 15خولەک لەسەر ئاگرێکی کز دایبنێ، پاشان جۆ و لیمۆکە لەیەکتر جیابکەرەوە و بۆ خۆشکردنی تامەکەی  کەمێک هەنگوینی بۆ زیاد بکە، هەروەها پاش ساردبونەوەی دەتوانیت لە سەلاجەدا هەڵیبگریت و ڕۆژانە پەرداخێکی لێبخۆیتەوە.




PM:01:40:10/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت