‌پاش 8 ساڵ لە وازهێنانی جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ کاری نواندن


گەڕانەوەی میگن مارکل دۆقەی ساسکس و هاوسەری شازادە هاری بۆ سەر شاشەی سینەماکان بۆتە باسی گەرمی نێو میدیا جیهانییەکان و بەم دواییانە دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە کە ئەو خاتوونە بەنیازە لە پاش 8 ساڵ لە دیارنەمانی جارێکی دیکە ببێتەوە بە ئەکتەری فیلمەکان.


بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری "Variety" میگن بە نیازە ڕۆڵ ببینێت لە نوێترین فیلم بە ناوی "Close Personal Friends" کە هەریەکە لە ئەکتەران لیلی کۆلینس، جاک کواد، بری لارسۆن و هێنری گۆلدین ڕۆڵی تیادا دەگێڕن، لە ئێستادا ئەم فیلمە لە لۆس ئەنجلۆسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەرهەمهێناندایە.

میگن مارکل کە ئێستا دۆقەی ساسکسە یەکێک بوو لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی نێو زنجیرە درامای "Suits"، بەڵام 8 ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ ڕاگەیاندنی گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ شازادە هاری وازهێنانی خۆی لە ڕۆڵگێڕان ڕاگەیاند.

وا بڕیارە جارێکی دیکە ئەو خانمە بگەڕێتەوە بۆ کاری نواندن و وەک ئەکتەر لە فیلمەکان ڕۆڵ ببینێت.


PM:04:38:08/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت