ئۆمیگا 3 توڕەبوون کەمدەکاتەوە
لە نوێترین توێژینەوەی زانستیدا کە لەسەر چەندین گروپی تەمەن جیاواز ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە خواردنی ئۆمیگا 3 کاریگەری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی ڕەفتاری توڕەبوون و هەڵچوون لە مرۆڤدا.
ئەم توێژینەوە گەورەیە توانیوێتی ئەنجامی نزیکەی 29 تاقیکردنەوەی زانستی کە بە درێژای 16 هەفتە کاری لەسەر کراوە کۆبکاتەوە و بگاتە ئەو دەرەنجامەی کە بەکارهێنانی تەواوکەی خۆراکی ئۆمیگا 3 دەکرێت بە ڕێژەیەکی بەرچاو کە بگاتە نزیکەی %28 کاریگەری هەبێت لەسەر کەمکردنەوەی هەڵچوون و توڕەبوونی مرۆڤ.
هەروەها دەرەنجامەکان ئاشکرایانکردووە کە ئەم کاریگەرییە لەسەر هەریەکە لە توڕەبوونی بەرپەرچدانەوەی ڕووداوێک و ئەو توڕەبوونەش دەبێت کە پێشوتر پلانی بۆ دانراوە.
جێگەی باسە ئەم کاریگەرییە لە هەموو تەمەنە جیاوازەکاندا ڕەنگ دەداتەوە هەر لە منداڵانی خوار تەمەن 16 ساڵ هەتا دەگاتە گەورەساڵانی تەمەن 50 بۆ 60 ساڵ، ئەمەش دەرەنجامێکی زۆر گرنگە و جەخت دەکرێتەوە لەسەر وەرگرتنی ئۆمیگا 3 بە مەبەستی هێوربوونەوەی تاکەکان و بەدووربوون لە هەموو توڕەبوونێک.
PM:07:39:05/11/2025
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت