جوناسان بیلی نازناوی سەرنجڕاکێشترین پیاوی جیهانی بۆ ساڵی 2025 پێبەخشرا
گۆڤاری پیوپل ی ئەمەریکی بۆ ساڵی 2025 نازناوی سەرنجڕاکێشترین پیاوی ساڵ ی بەخشی بە هونەرمەندی بەریتانی"جۆناسان بیلی".
ئەم ئەکتەرە تەمەن37 ساڵە لەوەڵامی گۆڤارەکە سەبارەت بە هەستی وەک دەستنیشانکردنی وەک سەرنجڕاکێشترین پیاوی ئەمساڵ وتویەتی "ئەوە شەرەفێکی زۆر گەورەبوو بۆ من، زۆر شادمانم، هەرچەندە بابەتەکە زۆر نامۆ و کتوپڕبوو بۆ هاوڕێ و کەسوکارم چونکە یەکەم کەس بە سەگەکەم وت خۆشحاڵم ئێستا هاوڕێ و کەسوکارم گوێبیستی ئەم هەواڵە دەبن".
ئەم هونەرمەندە لە زنجیرەی"برایدجێرتۆن" کە لە نێتفلێکس پەخشکرا ڕۆڵی سەرەکی هەبوو هاوکات لە فیلمی "ویکد" ڕۆڵی شازادە فییرۆ ی بینیوە ساڵی ڕابردوو سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێنا لەژمارەیەک فیلم و زنجیرەی دیکە بەشداریکردووە .
ساڵی 2024 ئەکتەری ناودار جۆن کراسینسیکی پاڵەوانی فیلمی "زەئۆفیس" خەڵاتی سەرنجڕاکێشترین پیاوی ساڵی بەدەستهێنا، پێشتریش ژمارەیەک ئەستێرەی هۆلیود لەناویاندا"رایان ڕینۆڵدز و دواین جۆنسۆن و جۆن لینگد و پاتریک دیمپسی و چانیگ تاتۆم و دەیڤد بێکهام و چەند ئەستێرەیەکی دیکە ئەم نازناوەیان بردوە.
PM:06:25:05/11/2025
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت