گرانترین قاوە لە دوبەی دەفرۆشرێت


گۆڤاری Daily Mail ئاشکرای کردووە لە دوبەی گرانترین قاوە دەفرۆشرێت و ئەوەش ڕیکۆردێکی جیهانی تۆمارکردووە و چۆتە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان و نرخی کوپێک لەم قاوەیە 673 دۆلارە.

لەڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە 13ی ئەم مانگە زنجیرە قاوەخانەی "Roaster's Specialty Coffee House" چۆتە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان بەهۆی گرانی نرخەکەیەوە و دەنکۆڵەی قاوەکە لە کێڵگەکانی "Hacienda La Esmeralda" بەرهەم هاتووە.

قاوەکە بەتامی گوڵ و میوە مزرەکانە، ئەوەش وایکردووە تامێکی جیاوازی هەبێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە نەکراوە کێ بووە ئەو کەسەی کوپێک لەم قاوەیەی کڕیوە.


PM:08:24:25/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 2856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت