مۆزەخانەیەکی گەورە لە میسر دەکرێتەوە


وتەبێژی حکومەتی میسر کردنەوەی مۆزەخانەیەکی گەورەی لە وڵاتەکەی ئاشکرا کرد بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی نێودەوڵەتی.

ئەم کاربەدەستەی حکومەتی میسر ئاشکرای کردووە مانگی 11 ی ئەمساڵ بەجۆرێک کە شایەنی ئاسەوارەکانی میسر بێت مۆزەخانەیەکی گەورە دەکرێتەوە و میوانداری کەسایەتی جیهانی کراوە بۆ ئەم بۆنەیە و ڕێکاری تایبەت بۆ ئەو مەبەستە گیراوەتە بەر.

بڕیار وایە یەک ی نۆڤەمبەری ئەمساڵ بەئاهەنگێکی گەورە مۆزەخانەکە بکرێتەوە، ئەوەش یارمەتیدەر دەبێت لەزیاتر ناساندن و بە جیهانی کردنی ئاسەوارەکانی ئەو وڵاتە  و هاوکاری کەرتی گەشتیاری میسر دەبێت بۆ فراوان بوون و گەشە سەندنی.

پێشتر بڕیار بوو مانگی یۆلیۆ ی ئەمساڵ مۆزەخانەکە بکرێتەوە بەڵام بەهۆی کێشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل مەراسیمەکە دواخرا.


AM:10:32:15/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو