باریكترین ئۆتۆمبێلی جیهانه!
وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندریا مارازی میكانیك و یوتیوبه‌ری ئیتاڵی به‌ئاشكراكردنی پڕۆژه ناوازه‌كه‌ی كه خۆی له گۆڕینی ئۆتۆمبێلێكی جۆری فیات پاندای مۆدێل 1993دا ده‌بینێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك به "باریكترین ئۆتۆمبێلی جیهان كه ده‌توانرێت لێبخوڕدرێت" وه‌سفیان كردووه، مشتومڕی نایه‌وه.
ئۆتۆمبێله‌كه واده‌رده‌كه‌وێت كه به زیره‌كی ده‌ستكرد دروستكرابێت، به‌ڵام به‌رهه‌می هه‌وڵی كاری ده‌ستی ماوه‌ی 12 مانگه. مارازی پڕۆژه‌كه‌ی به به‌كارهێنانی له‌سه‌دا 99ی پارچه‌ی ئۆتۆمبێله ئه‌سڵییه‌كه ته‌واوكرد، له‌نێویاندا چوار تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه. سه‌ره‌ڕای دیزاینه‌كه‌ی كه زۆر باریكه و ته‌نها 50 سانتیمه‌تر پانه، كه به‌زه‌حمه‌ت شۆفێره‌كه‌ی بتوانێت دابنیشێت و ته‌نها یه‌ك گڵۆپی پێشه‌وه‌ی هه‌یه بۆ لێخوڕینی شه‌وانه.
ئه‌م ئۆتۆمبێله ته‌واو كاره‌باییه درێژیه‌كه‌ی 340 سانتیمه‌تر و به‌رزیه‌كه‌ی 145 سانتیمه‌تر و كێشی ته‌نها 264 كیلۆگرامه. خێراییه‌كه‌ی 15 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و مه‌ودای پاترییه‌كه‌ی ده‌گاته 25 كیلۆمه‌تر به یه‌ك بارگاویكردنه‌وه.
AM:10:29:04/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت