دایکێک رەخنەباران دەکرێت، منداڵەکەی بە زەردەخەنەکەی سۆشیال میدیا داگیردەکات


وێستگەنیوز-

لە چەند رۆژی رابردوودا لە یەکێک لە میدیا عێراقییەکان چاوپێکەوتنی دایکێک بڵاوبووە کە لەکاتی چاوپێکەوتنەکەدا کاتێک منداڵەکەی کە کچە دێتە بەردەم کامێرا دووری دەخاتەوە دەڵێت، "ئەسمەڕ و ناشرین"ە دایکەکە نایەوێت منداڵەکی دەربکەوێت، سەرەڕای ئەوە کچەکە هەر دەم بەخەندەیە و زەردەخەنە بۆ کامێراکە دەکات و چاوەکانی پڕ لە ئاون دەبریسکێتەوە.


قسەی ئەم دایکە ماوەی چەند رۆژێکە کاردانەوەی گەورەی لە سۆشیال میدیایی عەرەبی لێکەوتووەتەوە دەڵێن، "منداڵە جوانییەکی سروشتی هەیە، بەڵکو جوانی دایکەکە جوانکارییە".

هەروەها لە سۆشیال میدیا دایکەکە بە "دایکێکی خۆپەرست" ناودەبرێت کە بەوشێوەیە باسی منداڵەکەی خۆی کردووە و بە ناشیرین ناوی دەبات.


PM:06:27:07/06/2025




ئه‌م بابه‌ته 724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو