خۆپارێزی پەتای خوێن بەربوون لە جەژنی قورباندا
وێستگەنیوز-
د. سەرخێڵ ئاراز، پسپۆڕی تەندروستیی گشتی و پەتازانی رێنماییەکانی خۆپارێزی لە پەتای خوێن بەربوون بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە جەژنی قورباندا بۆ خۆپارێزی لە پەتای خوێن بەربوون و خۆپارێزی لە تووشبوون بە نەخۆشییەکە باشتروایە پەیرەوی ئەم خاڵانە بکریت:
1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو کوشتارگە فەرمییانە بێت کە رێگە پێدراون و پزیشکی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەکات.
2- لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵدا و کەوڵکردن و پارچە پارچەکردنی گۆشتەکەیدا پۆشینی جلوبەرگی خۆپارێزیەکانی وەک دەستکێش، سەدریەی پلاستیك، ماسک بەکار بهێنریت.
3- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان و دانانی کیسی داخراو و فڕێدانی بۆشوێنی تایبەت.
4- پێویستە ئەو چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بێت بەگۆشت و شتن و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان.
5- ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕێت پێویستە بەشێوەیەکی تەندروست پاکبکریتەوە، بەتایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە بە مادەی کلۆریین (بلیچ- موعجیزە) روونکراوە.
6- بەپێی توێژینەوە زانستیەکان باشتر وايە گۆشت دواى سەربڕينى ئاژەڵ بۆماوەى شەش كاتژمێر لە پلەى (1_5) پلەى سەدى هەڵبگيرێت پاشان بەكاربهێنریت.
7- باشترین و تەندروستترین رێگە بۆ خۆپارێزی کۆڵاندنی گۆشت بەشێوەی تا دەگاتە پلەی کوڵان.
8- ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێرووى ترى هەبوو باشتر وايەنەكڕدرێت يان سەر نەبڕێت بەمەبەستی دووربوون لە نەخۆشى تاى خوێن بەربوون.
AM:08:40:27/05/2025
ئهم بابهته 9008
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت