دزینی ئاڵتونێكی زۆر له زهرهنگهرێكی ئه‌سته‌نبوڵ
        
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
		
		
كرده‌وه‌یه‌كی دزیكردن له شاری ئه‌سته‌نبوڵی توركیا مشتومڕێكی زۆری ناوه‌ته‌وه، چونكه دزه‌كان به به‌كارهێنانی ریمۆت كۆنتڕۆڵ ده‌ڕابه‌ی زهرهنگهرهكهیان هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
		
	
به‌پێی ئه‌و گرتانه‌ی كه كامێراكانی چاودێری تۆماریان كردوه، چوار كه‌سی ده‌مامكدار زهرهنگهرێكی شاری ئه‌سته‌نبوڵیان بڕیوه‌و به به‌های 7 ملیۆن لیره (250 هه‌زار دۆلار) ئاڵتونیان لێ بردوه.
	
	
ڤیدیۆكه مشتومڕێكی زۆری ناوه‌ته‌وه‌و گرێكوێرهكه له‌وه‌دایه چۆن ئه‌و كه‌سانه توانیویانه به كۆنتڕۆڵ ده‌ڕابه‌ی زه‌ره‌نگه‌ره‌كه بكه‌نه‌وه و پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئایا خاوه‌ن دوكانه‌كه ده‌ستی له‌گه‌ڵیان تێكه‌ڵ بێت یان نا.
	
	
میدیاكانی توركیاش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چوار كه‌سه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌مامكیان كردوه‌و روخساریان داپۆشیوه كه تائێستا نهناسراونهتهوهو ده‌ستگیر نه‌كراون.
جۆینی تەلەگرامی وێستگە نیوز بە بۆ بینینی ڤیدیۆکە 
        
        PM:06:15:21/11/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									5648
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت