ئه‌لیسا سوپرایزی بۆ هه‌یفا كرد
         
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
	
له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ، ئه‌لیسا، خانمه گۆرانیبێژی لوبنانی، سوپرایزێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی بۆ هه‌یفا وه‌هبی، هاوتا لوبنانییه‌كه‌ی كرد.
	
له‌كاتی ئاهه‌نگه‌كه‌یان كه پێكه‌وه به هاوبه‌شی له قه‌ته‌ر پێشكه‌شیان كرد، ئه‌لیسا دیارییه‌كی تایبه‌ت و جیاوازی به هه‌یفا وه‌هبی دا، ئه‌وه‌ش به‌بۆنه‌ی رۆژی له‌دایكبونی هه‌یفاوه.
	
ئه‌مه دووه‌م ئاهه‌نگی ئه‌و دوو خانمه لوبنانییهیه كه پێكه‌وه ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگی یه‌كه‌میان له سعودیه كرد و جه‌ماوه‌رێكی زۆر ئاماده‌ی بوون، ئه‌مجاره‌ش هه‌ردووكیان له قه‌ته‌ر یه‌كیان گرتهوهوهو ئاهه‌نگیان گێڕا.
	
به‌پێی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی له ئاهه‌نگه‌كه‌دا گیراوه، هه‌یفا به یادكردنه‌وه‌ی رۆژی له‌دایكبونی له‌لایه‌ن ئه‌لیساوه، توشی سه‌رسوڕمان بوو، كاتێك ئه‌لیسا قاڵبه كێكێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ بۆ ئاماده‌كردبوو.
	
	
	
	
        
        PM:01:52:10/03/2023 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									4280
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت