(ئاژێر)... جه‌نگی ئێران-عێراق به گێڕانه‌وه‌یه‌كی جیاواز
وێستگه‌نیوز-
سپیده فارسی، ده‌رهێنه‌ری ئێرانیی، فیلمێكی ئه‌نیمه‌یشنی له‌باره‌ی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران به‌رهه‌م هێناوه كه جیاواز له‌و فیلمانه‌ی له ئێران به‌رهه‌م هێنراون ئه‌و جه‌نگه پیشان ده‌دات.
فیلمی ئاژێر (The Siren)، كه سپیده فارسیی دهرهێنهریهتیی و جه‌واد جه‌واهری نووسه‌ر و زاوین نه‌ججار كاری ئه‌نیمه‌یشنی بۆ كردووه، له حه‌فتاوسێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی به‌رلین به‌شداره، ئه‌م فیلمه وه‌كو سپیده فارسیی جه‌ختی لێ ده‌كاته‌وه تێكشكاندنی ئه‌و وێنه‌یه‌یه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌باره‌ی ئه‌و جه‌نگه هه‌شت ساڵه ماڵوێرانكه‌ره‌وه تا ئێستا به‌رهه‌می هێناوه.
سینۆپسی فیلمه‌كه به‌م جۆره‌یه: "ئومێدی 14 ساڵ، له شاری ئابادانی هاوسنوور له‌گه‌ڵ عێراق، ژیانێكی ئاسایی ده‌ژی، سه‌رقاڵی تۆپتۆپێن و سه‌یركرنی شهڕهكهڵهشێره، هه‌تا ئه‌وكاته‌ی له ساڵی 1980 جه‌نگی ئێران-عێراق ده‌ست پێ ده‌كات و هه‌موو شت ئاوه‌ژوو ده‌بێته‌وه".
سپیده فارسی پێی وایه وێناكردن و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگه له‌لایه‌ن سینه‌مای فه‌رمیی و به‌شێك له سینه‌مای نافه‌رمیی ئێرانیشه‌وه پڕه له مه‌رگدۆستیی و به‌رزڕاگرتنی كوشتن، ئه‌و به ئاژانسی ڕۆیته‌رزی وتووه: "وێناكردنی ئه‌م جه‌نگه له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه زۆر تایبه‌ته و ئه‌و ڕژێمه ئه‌م جه‌نگه و شۆڕشه‌كه‌شی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتووه".
فارسی بۆ تێكشكاندی ئه‌و وێنه‌یه، فیلمه‌كه‌ی پڕ كردووه له دیمه‌نی مه‌رگ و دڵته‌نگیی، مه‌رگ له هه‌موو جێیه‌كه و هیچ ڕه‌هه‌ندێكی پیرۆز و حهماسهتخوڵقێنیشی نییه، به‌رده‌وام ته‌قینه‌وه و وێرانبوون و كوشتن ده‌بینرێن و مایه‌ی ڕق و به‌زه‌یین نه‌ك شتێكی تر.
له دوای فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی (پرسپۆلیس)ـی ده‌رهێنه‌ر مه‌رجان ساتراپی، كه ئه‌ویش هه‌ر فیلمێكی ڕه‌خنه‌ییانه‌ی تایبه‌ت بوو به دۆخی ئێرانی دوای شۆڕشی ئیسلامیی 1979، ئه‌مه دووه‌مین فیلمی زۆر كاریگه‌ر و ڕه‌خنه‌ییه سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی دوای شۆڕش له وڵاته، (پرپسپۆلیس) كه ساڵی 2007 به‌رهه‌م هاتووه، له ده‌یان فێستیڤاڵدا به‌شدار بووه و چه‌ندین خه‌ڵاتی گرنگی به‌ده‌ست هێناوه، له‌پای پیشاندان و پێدانی خه‌ڵات له فێستیڤاڵی كان، كۆماری ئیسلامیی ئێران به فیلمێكی (دژه-ئێرانیی) ناودێری كرد و ناڕهزایینامهیهكی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا و به‌ڕێوه‌به‌رانی فێستیڤاڵی كان كرد.
سه‌باره‌ت به پشتبه‌شتن به شێوازی ئه‌نیمه‌یشن له درووستكردنی فیلمی ئاژێر-دا، سپیده فارسی ده‌ڵێت: "ئه‌نیمه‌یشن ئامرازێكی زۆر گونجاوه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆكه، چونكه ئازادییه‌كی زۆر مه‌زن ده‌داته هونه‌رمه‌ند بۆ ئه‌وه‌ی شتگه‌لێك بینا بكاته‌وه كه نیین یان نه‌ماون".
هه‌ر له‌م ڕووانگهیهشهوه ئه‌نیمه‌یشن یاریده‌ی داون شاری ئابادان درووست بكه‌نه‌وه، كه یه‌كێك بووه له مه‌ڵبه‌نده سه‌ره‌كییه‌كانی جه‌نگ و دڕندانه‌ترین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ئێران وعێراق له‌و شاره‌دا ڕوویان داوه.
ئاژێر بۆ یه‌كه‌م جار له به‌شی پانۆرامای حه‌فتاوسێهه‌مین فێستیڤاڵی به‌رلین نماییش كرا، به‌شدارییكردنی ئه‌م فیلمه له‌و فێستیڤاڵه‌دا ڕه‌هه‌ندێكی سیاسیی گرنگی هه‌یه، چونكه ئه‌مساڵ فێستیڤاڵه‌كه وه‌كو پشتیوانییه‌ك بۆ ئۆكرانیا، هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه پشتگیریی داگیركاریی روسیا ده‌كه‌ن له ئۆكرانیا خسته لیستی ڕه‌شه‌وه و بڕیاری دا هیچ فیلمێكیان له فێستیڤاڵه‌كه‌دا نماییش نه‌كرێت، به‌ڵام سپیده فارسیی به هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یارێكی سه‌رسه‌ختی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه ڕێگه‌ی پێدرا به‌شدار بێت.
سپیده فارسی، ده‌رهێنه‌رێكی ئێرانییه و چه‌ندان كاری هونه‌ریی هه‌یه، له ساڵی 2009ه‌وه چوونه‌وه ناو ئێرانی لێ یاساغ كراوه و هه‌نووكه له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ده‌ژی.
PM:06:12:18/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 2748
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت