فیلمی کوردی "زاڵاوا" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنس" دوو خەڵاتی بە دەستھێنا
         
                
        
        
        
          
وێستگه نیوز ـ
	
فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "ئەرسەلان ئەمیری" خەڵاتی گەورەی "ھەفتەی ڕەخنەگران" و خەڵاتی "ڕەخنەگرانی نێودەوڵەتی فیلم" واتە "فیپێڕشی" لە سی و شەشەمین خولی "ھەفتەی ڕەخنەگران"ی "ڤێنس" بە دەستھێنا. 
	
ڕێوڕەسمی کۆتایی بەشی پێشبڕکێی سی و شەشەمین خولی ھەفتەی ڕەخنەگران "Critics' Week" لە حەفتا و ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڤێنس "Venice" بە ئامادەبوونی ھەندێک لە ستافی سەرەکی فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" لەوانە "ئەرسەلان ئەمیری" دەرھێنەر، "سەمیرا بەرادەری" و "روحوڵڵا بەرادەری" بەرھەمھێنانی ئەم فیلمە، "ئایدا پەناھەندە" یەکێک لە سیناریۆنووسان، "نەوید پوورفەرەج"، "پووریا ڕەحیمی سام" و خاتوو "ھودا زەینوالعابدین" ئەکتەرانی ئەم بەرھەمە کوردییە، کاتژمێر ٦ی ئێوارێی شەوی ھەینی ڕابردوو 10ی سێپتەمبەری 2021 بە کاتی ئەورووپا لە شاری ڤێنس لە وڵاتی ئیتالیا بەڕێوەچوو و ئەم فیلمە کوردییە توانی بە سەرکەوتووییەوە خەڵاتی گەورەی "ھەفتەی ڕەخنەگران" و ھەروەھا خەڵاتی "ڕەخنەگرانی نێودەوڵەتی فیلم (فیپێڕشی) "FIPRESCI" واتە فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی ڕەخنەگرانی فیلم بەدەستبێنێت. 
	
فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" Zalava لە یەکەمین نمایشی جیھانی لە سێ چانسی جیاوازدا چووە سەر پەردەی سینەماکان و لەلایەن بینەرانی ئەم فێستیڤاڵەوە گرنگی پێدرا و ھەروەھا لەلایەن ڕەخنەگرانی سینەماییەوە پێشوازییەکی بێوێنەی لێکرا، کە بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی گەورەی "ھەفتەی ڕەخنەگران" لەگەڵ 6 فیلمی سینەمایی لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە ڕکابەرییدابوو.
        
        PM:02:55:11/09/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									2904
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت