بونەوەرێک پاش 24هەزار ساڵ لە بەستنی هێشتا لە ژیاندایە
        
                دیلۆیت رۆفیتەر
        
        
        
          وێستگە نیوز-
	
	لەتوێژینەوەیەکی زانا روسییەکاندا دەرکەوتووە، بوونەوەرێکی بچووک بەناوی (bdelloid rotifer) 24هەزار ساڵ پێش ئێستا لە ناو دەریای ئەلازایەی روسیا بەستوویەتی و ئێستاش بەزیندوویی ماوەتەوە.
	
توێژینەوەکە لەلایەن ژمارەیەک زانای رووسییەوە ئەنجامدراوە و لە گۆڤاری Current Bioligy یدا بڵاوکراوەتەوە، هەرچەندە بەگوێرەی توێژینەوەکانی پێشتر ئەم بوونەوەرە (دیلۆیت رۆفیتەر) کە لە پۆلێن کراوە و لە خانەی مشەخۆرەکاندا دانراوە، دەیتوانی بۆ ماوەی یەک دەیە لە 20 پلەی ژێر سفردا بەزیندوویی بمێنێتەوە، بەڵام لەم توێژینەوەیەدا دەرکەوت پاش 24 هەزار ساڵ لە بەستنی بە زیندوویی ماوەتەوە.
(bdelloid rotifer) ئۆرگانێکی فرەخانەیە و لەنێو رووباری ئەلازایەی سەر بە ناوچەی یاکوتیای سەر بە هەرێمی سیبیریای روسیا دۆزراوەتەوە، لەرێگای میکرۆسکۆبەوە دەتوانرێت بینێرت و لەئاوی خاوێندا دەژی، هەروەها دەتوانێت لە ئاوی زۆر ساردیشدا پارێزگاری لەمانەوەی بکات.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، ئەو بوونەوەرە لە ناو ماددەکانی قوڵایی 3.5 مەتر لە ژێر زەویدا دۆزراوەتەوە، کە مێژووەکەی بۆ 23 هەزار و 960 ساڵ تا 24 هەزار و 485 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
پێشتریش، زاناکان کرمێکی بچووکیان بەناوی (nematodes) لە دوو شوێنی باکوری سیبیریا دۆزیەوە، کە مێژووەکەی 30 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
س/ nrt
        
        
PM:09:40:09/06/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									8088
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت