تره‌مپ ستایشی وڵاتێك ده‌كات له‌سه‌ر زه‌وی بونی نییه
        
                دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا 
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
	
وتاره گشتییه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌میشه مایه‌ی سه‌رنجه و به‌رده‌وام شتێكی سه‌یری تێدایه.
	
له وتاره‌كه‌یدا له به‌رده‌م سه‌ردانی وڵاتانی جیهان و سه‌ردانی وڵاتانی ئه‌فریقا، تره‌مپ ئاماژه‌ی به وڵاتێكی ئه‌فریقایی كرد به‌ناوی "نامبیا" كه له‌راستیدا ئه‌و وڵاته بونی هه‌ر نییه.
	
رۆژنامه‌ی The Hillی ئه‌مریكایی بڵاویكرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ له‌میانی ئاماژه‌دان به دۆخی چاودێریی ته‌ندروستیی له وڵاتانی ئه‌فریقا زۆربه جدی ستایشی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ناوی "نامبیا" كردووه و وتویه‌تی: "سیستمی چاودێریی ته‌ندروستی له نامبیا باشتر بووه و ئێستا ئه‌و سیستمه پشت به‌خۆی ده‌به‌ستێت".
	
وته‌كه‌ی تره‌مپ له ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به كۆشكی سپیش بڵاوكراوه‌ته‌وه و دواتر ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و "نامبیا"یه‌ی تره‌مپ باسی لێوه‌كردووه "نامبیبا"یه نه‌ك "نامبیا".
	
له وته‌یه‌كی پێشتریشیدا، دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌كردبوو كه زۆر گرنگه "كاكاو" بنبڕ بكرێت، دواتر ده‌ركه‌وت كه تره‌مپ مه‌به‌ستی روهكی "كۆكا"ی هۆشبه‌ر بووه و له وته‌كه‌یدا له‌بری ئه‌و وشه‌یه هه‌موو جارێ وتویه‌تی "كاكاو".
	
	ر.ع
        
        AM:12:07:22/09/2017 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									41073
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت