دوو سه‌ربازی روسیا له دێره‌لزور كوژران
        
                ژمارەیەک سەربازی روسی لە سوریا-ئەرشیف
        
        
        
          وێستگه نیوز – 
	وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند كه له پارێزگای دێرهلزوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا له ئه‌نجامی بۆردوومانكردنی كاروانێكی سه‌ربازی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی داعشه‌وه دوو سه‌ربازی روسی كوژران.
	
	ئاژانسی تاس له زاری وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له نزیك دێره‌لزور به‌هاوه‌ن بۆردوومانی كاروانه سه‌ربازییه‌كه كراوه و به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێك كوژراوه و سه‌ربازێكی تریش له نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا وتی: "دوو سه‌ربازه‌كه له كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان كه یاوه‌ری كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌ر به ناوه‌ندی روسی بۆ ئاشته‌وایی له‌نێوان لایه‌نه‌كان كوژراون"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به هێزه‌كانی رژێمی سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانی و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن.
چه‌ند رۆژێكه هێزه‌كانی رژێمی سوریا له سنووری شاری دێره‌لزور پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن بۆ شكاندنی ئه‌و ئابڵوقه‌یه‌ی له‌سه‌ریه‌تی كه چه‌ند ساڵێكه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه سه‌ربازگه‌یه‌ك و 93 هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی ئابڵوقه دراون.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
        
        
PM:11:00:04/09/2017 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									4464
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت