ترەمپ: زۆر بایەخ بە گۆڕینی رژێم لە ئێران نادەم و کار بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنێکی هەمیشەیی دەکەم
وێستگەنیوز- ئارام
عەلی
دۆناڵد
ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بایەخێکی زۆر بە گۆڕینی ڕژێم لە ئێران نادات و
کار بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنێکی هەمیشەیی دەکات کە گەرەنتیی بەدەستنەهێنانی چەکی
ئەتۆمی لەلایەن تارانەوە بکات.
ترەمپ لە
چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (فۆکس نیوز) گومانی خۆی لە پابەندبوونی دەسەڵاتدارانی
تاران بە بەڵێنەکانیانەوە نیشاندا و گوتی: "رەنگە سەرکردایەتیی ئێستای ئێران
عەقڵانی تر بێت، بەڵام ئەستەمە رێککەوتن بکات و ئەگەر رێککەوتنیش بکات ئەوا لە رۆژی
دواتردا دەیشکێنێت."
سەبارەت
بە دۆخی ناوخۆیی دەسەڵات لە تاران و هۆکاری گرنگینەدان بە گۆڕینی رژێم، سەرۆکی
ئەمریکا روونی کردەوە، ئەوان مامەڵەیان لەگەڵ سێ سەرکردایەتیی یەک لە دوای یەکدا
کردووە و بە گوتەی خۆی، ئەمەش گۆڕانکارییەکی ریشەییە لە خودی رژێمەکەدا.
PM:08:07:21/11/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت