ئێران جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و ئاسایشی سنوورەکانی لەگەڵ عێراق دەکاتەوە
وێستگەنیوز- بابان عومەر
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران و بەغداد پەیوەندییە دۆستانەکان و ئاسایشی سنوورەکانی نێوانیان بەهێزتر دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2026، بەقایی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لە سەرجەم گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی نێوان بەرپرسانی ئێران و عێراقدا، بە شێوەیەکی گشتگیر ئەو بابەتانە تاوتوێ دەکرێن کە دەچنە چوارچێوەی بەرژەوەندی یان نیگەرانییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵاتەوە.
بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، راوێژەکانی نێوان هەردوولا کۆمەڵێک پرسی فراوان دەگرنە خۆ، لەوانە دابینکردنی ئاسایشی سنوورەکان، فراوانکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان، لەگەڵ بەردەوامیدان بە پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان هەردوو گەل.
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە، سەرکردەکانی ئێران و عێراق بە تەواوی ئاگاداری پاشخانی مێژوویی پەیوەندییەکانی نێوانیانن و درک بەو راستییە دەکەن کە هەردوو وڵات دراوسێی هەمیشەیی یەکدین، وتیشی، پتەویی دۆستایەتیی نێوان دراوسێ هەمیشەییەکان لە بارودۆخە هەستیار و سەختەکاندا زیاتر لە جاران دەسەلمێت.
AM:11:23:15/11/2026
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت