گادی ئایزنکۆت بە فەرمی راسپێردرا بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئیسرائیل
وێستگەنیوز-
ئیسحاق
هێرتزۆگ، سەرۆک کۆماری ئیسرائیل بە فەرمی گادی ئایزنکۆت، سەرۆکی حزبی یاشاری بۆ
پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکە راسپارد، دوای ئەوەی ناوبراو پشتیوانیی رەهای
زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی بەدەستهێنا.
ئایزنکۆت دوای ئەوەی پشتیوانیی 67 پەرلەمانتاری هێزە جیاوازەکانی بەدەستهێنا، لەلایەن سەرۆکی
ئیسرائیلەوە راسپێردرا، ناوبراو لە 8ـی ئەم مانگە کاتژمێر 5ـیئێوارە بە فەرمی دەبێتە سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو و وادەی 28 رۆژی لەبەردەمدایە بۆ تەواوکردنی کابینەکەی لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی
بۆ 14 رۆژی دیکە.
لە یەکەم هەڵوێستدا دوای راسپاردنی
سەرۆکەکەیان، حزبی یاشار رایگەیاند، سەردەمی بنیامین نەتانیاهۆ لە دەسەڵاتدا
کۆتایی هاتوو لە چەند رۆژی داهاتوودا بە تەواوی ئاڵوگۆڕ دەکرێت، جەختیشیان کردەوە،
ئایزنکۆت بە زووترین کات کار بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکات.
PM:11:06:07/11/2026
ئهم بابهته 360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت