ترەمپ لەبارەی ئەنجامەکانی دەنگدانەوە: ناوی من لەسەر کارتی دەنگدان نەبوو ئەگینا بە جیاوازییەکی گەورە دەمانبردەوە
وێستگەنیوز-
بنکەکەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی نیوەخولی کۆنگرێسی ئەمریکا لە بەشێک لە ویلایەتەکان داخران و پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستیپێکردووە، بەپێی ئەنجامە بەراییەکانیش لە هەر 3 هەڵبژاردنە دیارەکەی ئەمریکا (ئەنجوومەنی نوێنەران، پیران و حاکمی ویلایەتەکان) دیموکراتەکان بە رێژەیەکی بەرچاو لەپێشن و کۆنترۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران دەگرنە دەست.
لە هەڵبژاردنەکەدا 210 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو، نزیکەی 60 ملیۆن هاووڵاتی لە دەنگدانی پێشوەختەدا دەنگیان داوە، کێبڕکێیەکەش لەسەر 435 کورسیی ئەنجوومەنی نوێنەران و 35 کورسی بوو لە کۆی 100 کورسیی ئەنجوومەنی پیران، ئامارە بەراییەکان ئاماژە بەوە دەکەن دیموکراتەکان توانیویانە زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە کۆمارییەکان وەربگرنەوە و یەکەمین کورسیی ئەنجوومەنی پیرانیش لە کارۆلاینای باکوور لە دەستی کۆمارییەکان دەربهێنن.
دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان، دۆناڵد ترەمپ لە یەکەم لێدوانیدا رایگەیاند، ئەنجامەکان قبووڵ دەکات و ئامادەن لەگەڵ دیموکراتەکان پێکەوە کاربکەن و رەنگە بگەینە تێڕوانینێکی هاوبەش.
هاوکات ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ترووس سۆشیاڵ) پەیامێکی بڵاوکردەوە و شکستی بەشێک لە بەربژێرانی کۆمارییەکانی گەڕاندەوە بۆ نەبوونی ناوی ئەو لەسەر کارتی دەنگدان و نووسیویەتی، "ناوی من لەسەر کارتی دەنگدان نەبوو، ئەگەر ناوم هەبووایە، بە جیاوازییەکی یەکلاکەرەوە و گەورە دەمانبردەوە".
AM:08:36:04/11/2026
ئهم بابهته 476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت