ئەمریکا ئاگادارییەکی ئەمنی ئاراستەی هاووڵاتییانی لە فەرەنسا دەکات
وێستگەنیوز-
وەزارەتی
دەرەوەی ئەمریکا هۆشدارییەکی ئەمنی بەپەلەی ئاراستەی هاووڵاتییانی لە فەرەنسا کرد،
بە مەبەستی خۆپاراستن لە بەشداری راستەوخۆ یان نزیکبوونەوە لە شوێنی
خۆپێشاندانەکانی سبەینێ شەممە، بەهۆی توندوتیژی و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی ئەو
وڵاتە.
لە
بەیاننامەیەکدا کە لەسەر ماڵپەڕی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە فەرەنسا بڵاوکراوەتەوە،
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، خۆپێشاندانەکانی ئەمدواییە کردەوەی
توندوتیژی، زیانگەیاندن بە موڵک و ماڵ، تاڵانکردنی بەرفراوان و هێرش بۆ سەر
هێزەکانی پلیسی بەدوای خۆیدا هێناوە، هێزە ئەمنییەکانیش گازی فرمێسکڕێژیان
بەکارهێناوە، لەم چوارچێوەیەدا داوا لە هاووڵاتییانی
ئەمریکی کراوە خۆ لە شوێنی گردبوونەوەکان بەدوور بگرن و زۆر ئاگادار بن.
ئەم ئاگادارییە
دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دابووە هاووڵاتییانی لە
گەشتکردن بۆ فەرەنسا و چەندین جار داوای لە پاریس کردووە لە زووترین کاتدا سنوورەکانی
دابخات، چونکە پێیوایە هۆکاری خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە کۆچبەرانن.
مەیدانەکانی
فەرەنسا لە ناڕەزایەتییەکی بەرفراواندان کە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوولەوە لەلایەن
خوێندکارانی ئامادەیییەوە لە دژی خراپی دۆخی خوێندن دەستی پێکرد و پاشان ناڕازیبووانی
بەرزبوونەوەی نرخەکان، سەندیکاکانیشی چوونە پاڵ.
PM:01:33:30/10/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت