ژمارەی قوربانیانی پێکدادانی دوو شەمەندەفەرەکەی ئیسپانیا بۆ 68 کوژراو بەرزبووەوە

‌

وێستگەنیوز-


دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا رایانگەیاند کە ژمارەی قوربانیانی rووداوی پێکدادانی دوو شەمەندەفەری خێرا لە نزیک ناوچەی تۆلیدۆ لە هەرێمی کاستیا لا مانچا (150 کیلۆمەتر لە باشووری مەدرید)، بۆ 68 کوژراو و زیاتر لە 100بریندار بەرز بوویەوە، کە باری تەندروستیی بەشێکیان ناجێگیرە.

بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی (کاستیا لا مانچا)، لە کۆی 68کوژراوەکە، 44 کەسیان سەرنشینی شەمەندەفەری (ایریو) بوون و24 کەسەکەی دیکەشیان لە سەرنشینانی شەمەندەفەری (ئافی) بوون، هاوکات جەخت کراوەتەوە، زیاتر لە 100 کەس بریندار بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

لە لایەکی دیکەوە، تیمی فریاگوزاری و بەرگریی شارستانی لە شوێنی رووداوەکە بەردەوامن لە کارەکانیان، وە جووڵەی شەمەندەفەرە خێراکان لە نێوان مەدرید و ئەندەلوس تا کاتێکی نادیار راگیراوە.

لەلایەکی ترەوە، پیدرۆ سانچێز، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا، لە کاتی بەسەرکردنەوەی شوێنی رووداوەکە ئاماژەی بەوە دا، هەر کەمتەرخەمییەک لە لێکۆڵینەوەکاندا بسەلمێنرێت، رووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە،هەروەها دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا لە سبەینێ پێنجشەممەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمینی گشتییان لە وڵاتدا راگەیاند.


PM:10:28:28/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو