وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا وڵاتانی کەنداوی لە ئەگەری هێرشێکی چڕ دژی ئێران ئاگادار کردووەتەوە
وێستگەنیوز-
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای کردووە، واشنتن چەند وڵاتێکی عەرەبیی کەنداوی ئاگادار کردووەتەوە لە پێویستیی ئامادەکاری بۆ ئەگەری دەستپێکردنی هەڵمەتێکی سەربازیی کورتخایەن و چڕ دژ بە ئێران، کە پێشبینی دەکرێت دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی ئەمریکا ئەنجام بدرێت.
ئەمرۆ چوارشەممە 28ـی تشرینی یەکەمی 2026، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری سەرچاوە و کەسانی ئاگادار لە دانوستانەکانەوە بڵاویکردووەتەوە: ئەم پەیوەندییانە لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسی و سەربازییەکانەوە ئەنجام دراون، ئەمەش لە سایەی دەرکەوتنی ئاماژەکان بۆ ئامادەیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی لێدانەکان دژی ئێران.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئامانج لەم هەنگاو و جووڵە ئەگەرییانە، لاوازکردنی تواناکانی ئێران و ناچارکردنی تارانە بۆ دانیشتن لەسەر مێزی دانوستانەکان.
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەم ئامادەکارییانە لە کاتێکدان کە مەترسی و نیگەرانییەکی زۆر لە ئارادایە سەبارەت بەوەی هەر ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی نوێ، ببێتە هۆی تەقینەوەی دۆخەکە و ئاڵۆزبوونی بەرفراوانی ئاسایش و سەقامگیری لە تەواوی ناوچەکەدا.
AM:11:17:28/10/2026
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت