ترەمپ بەنیازە بەکارهێنانی دەستەواژەی (ژیریی دەستکرد) قەدەغە بکات
وێستگەنیوز-
ترەمپ
جەخت لە قەدەغەکردنی دەستەواژەی (ژیریی دەستکرد) دەکاتەوە و داوای بەکارهێنانی (ژیریی
سەرەدەست) دەکات.
دۆناڵد
تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نیازی خۆی بۆ قەدەغەکردنی فەرمیی دەستەواژەی (ژیریی دەستکردAI) لە سەرجەم بەڵگەنامە فەرمییەکاندا راگەیاند،
بەهۆی ناڕوونی و نادروستیی دەستەواژەکەوە، داواش کرد، بە دەستەواژەی (ژیریی
سەرەدەست (Super
Intelligence جێگەی بگرێتەوە.
ترەمپ
لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ترووس سۆشیاڵ) رەخنەی لە رۆژنامەی (وۆڵ ستریت
جۆرناڵ) گرت بەهۆی بەکارنەهێنانی دەستەواژەی (ژیریی سەرەدەست) کە بە وتەی ئەو،
لەمەدوا هەمووان بەکاری دەهێنن.
ئەم لێدوانانە لە
کاتێکدایە کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا، ترەمپ دامەزراندنی (هێزی ژیریی سەرەدەست (SIFـی راگەیاند، دوای رێککەوتنێکی کۆشکی سپی کە گەورە
کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیای کۆکردەوە، بە مەبەستی رێکخستنی پەیوەندییەکانی حکومەتی
فیدراڵی لەگەڵ بەکارهێنەران و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیانی ئەمریکا.
PM:09:55:27/10/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت