باراک ئۆباما: ترەمپ کۆشکی سپی کردووە بە چێشتخانەکەی سەدام حسێن
وێستگەنیوز –
باراک ئۆباما، لە وتارێکدا هێرشی کردە سەر دۆناڵد ترەمپ و وتی، ترەمپ کۆشکی سپی کردووەتە چێشتخانەیەکی سەدام حسێن، هاوکات لەسەر پرسی جەنگی ئێران و بەرزبوونەوەی نرخەکانیش ڕەخنەی توندی لێدەگرێت.
باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا لە میانی وتارێکیدا لە بەردەم لایەنگرانی لە ویلایەتی ئۆهایۆ ڕایگەیاند: ئەم هەڵبژاردنە باشترین و دواین دەرفەتی ئێمەیە تاوەکو بە لایەنی کەمەوە سنوورێک بۆ بەشێک لە گەمژەییەکانی ئەم ئیدارەیە دابنێین.
ئۆباما لە بەشێکی وتارەکانیدا تیشکی خستە سەر نۆژەنکردنەوە و گۆڕینی دیکۆری کۆشکی سپی لەلایەن ترەمپەوە و بە تەنزەوە وتی، ترەمپ شێوازی کۆشکەکەی بە جۆرێک لێکردووە وەک بڵێی سەدام حسێن چێشتخانەیەکی چیسکێک فاکتۆری لە ناویدا کردبێتەوە.
وتیشی، کێشەی ئەم هەموو ئاڵتوونە چییە لە کۆشکەکەدا؟ لە هەموو شوێنێک ئاڵتوون دەبینرێت، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ خولیای ترەمپ بۆ شێوازی شاهانە و زێڕین، کە دیکۆری کۆشکەکانی سەدام حسێن، دیکتاتۆری پێشووی عێراقی بیردەخاتەوە.
جەختیشی کردەوە لەوەی ترەمپ لە کێشە ڕاستەقینەکانی خەڵک دابڕاوە و لە جیاتی گرنگیدان بە دابەزاندنی نرخەکان و باشترکردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتیان، سەرنجی تەنها لەسەر گۆڕینی دیکۆر و دەوڵەمەندکردنی خۆی و دەوروبەریەتی.
AM:09:17:25/10/2026
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت