ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەیەکی لووتکەی مێژوویی لە نێوان پوتین، ترەمپ و شی جینپینگ دەکرێت

‌

وێستگەنیوز-


کۆشکی کرملین لەسەر زاری یوری ئۆشاکۆڤ، راوێژکاری سەرۆکایەتیی روسیا رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ سازدانی کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵیی بێپێشینە لە نێوان فلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا، دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شی جینپینگ، سەرۆکی چین.

ئۆشاکۆڤ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئامانج لەم ئامادەکارییانە ئەوەیە کۆبوونەوەکە کە لە جۆری خۆیدا یەکەمین دەبێت بخرێتە ناو بەرنامەی کاری قۆناغی لووتکەی وڵاتانی ئاسیا و زەریای هێمن، کە بڕیارە مانگی داهاتوو لە شاری شێنژێنی چین بەڕێوە بچێت.

هاوکات راوێژکارەکەی کرملین ئاماژەی بەوەش کرد، روسیا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆیە سێقۆڵییەکانی نێوان روسیا، ئەمریکا و ئۆکراینا لە ناوەڕاستی مانگی نۆڤەمبەری داهاتوودا، ئەم رەزامەندییەش دوای کۆبوونەوەیەک هات کە لە شاری سان پێترسبۆرگ لە نێوان پوتین و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بەڕێوەچوو.


PM:08:48:21/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت