ڕۆیتەرز: ئێران خۆی بۆ جەنگ لەگەڵ ئەمریکا ئامادە دەکات نەک ڕێککەوتن
وێستگەنیوز –
سەرەڕای هەوڵی وڵاتانی نێوەندگیر بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و گەیشتن بە دانوستان، بەڵام ئەگەری پەرەسەندنی ململانێ سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و دەستپێکردنەوەی هێرشەکان زیاتر بووە و تاران ئامادەکاری بۆ بژاردەی جەنگ دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری سێ بەرپرسی باڵای ئێران و سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، دەسەڵاتدارانی تاران لەو بڕوایەدان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکان، بە مەبەستی یەکلاییکردنەوەی ئەم جەنگەی ماوەی هەشت مانگە بەردەوامە.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرز، تاران لەبری دانوستان و گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ واشنتۆن، لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە نوێکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەرپرسانی ئێران نایانەوێت هیچ سەرکەوتنێکی سیاسی بدەنە دەست ترەمپ، بەتایبەت پێش هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، بۆیە ئامادەکاریی تەواویان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی کردووە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەو بەرپرسە ئێرانییانە بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە: ناتوانرێت متمانە بە لایەنی ئەمریکی بکرێت بۆ گفتوگۆ، چونکە پێشتر و لە کاتی بەڕێوەچوونی دانوستانەکاندا، ئەمریکا دوو جار هێرشی کردووەتە سەرمان.
PM:03:51:20/10/2026
ئهم بابهته 284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت